ئا: دەریا
زەنجەفیل: زۆرینەی کێشەکانی گەدە چارەسەر دەکات، ترشەڵۆکی گەدە هاوسەنگدەکات.
شۆفان: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ترشی گەدە هەڵدەمژێت و دڵەکزێ کەمدەکاتەوە.
سەوزەوات: سودبەخشە بۆئەوکەسانەی گرفتی دڵەکزێیان هەیە.
ماست: بەکتریای سودبەخش لەخۆدەگرێت، ترشەڵۆکی گەدە کەمدەکاتەوە و رێگری دەکات لەوەی بگەڕێتەوە بۆ سورێنچک.
میوە: بەڵام باشترە میوەکە مزر نەبێت، وەکو شوتی، مۆز، سێو، هەرمێ.
ماسی و گۆشت: بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە، بەڵام باشترە گۆشی کەم چەوری بخورێت.
چەند رێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی:
یەکەم: جلی تەسک مەپۆشە و زیاتر جلێکی کراوە بکە بۆئەوەی پەستان نەخاتە سەر گەدەت.
دوەم:کۆنترۆڵی سترێسەکانت بکە و ئارام بەرەوە، چونکە سترێس هۆکارە بۆ دڵەکزێ.
سێیەم: سەرت بەرز رابگرە بەتایبەتی لە شەوان کاتی نوستن.
بەھیوای لەشساغی بۆھەموو لایەک