دواین هەواڵ

وەرزش‌

 18/01/2024

لە فرۆشتنی مانچستەریونایتد 56 پارێزەر کاری گواستنەوەی پشکەکانیان کردوە

هەرێم نیوز

خێزانی گلازەر کە لە ساڵی 2005 بە قەرزی 800 ملیۆن جونەی مانچستەر یونایتدیان کڕیوە، سەروەت و سامانی شەیتانە سوورەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەم قەرزە و بابەتی یاسایی دیکە بەکارهێناوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئەتلەتیک؛  لە فرۆشتنی 25%ی پشکەکانی مانچستەر یونایتد بە سێر جیم ڕاتکلیف، "گروپی ڕاین" ئەمریکی وەک نێوەندگیر مامەڵەی کرد.  گلازەرز 31.5 ملیۆن دۆلار (24.9 ملیۆن پاوەند)ی لە هەژماری مانچستەر یونایتد داوە بە ناوەندەکان بۆ ئاسانکاری بۆ گرێبەستەکە بە بڕی 1.64 ملیار دۆلار (1.3 ملیار پاوەند) لەگەڵ ڕاتکلیف.  بەپێی تۆمارەکانی بۆرسەی نیویۆرک، 56 پارێزەر لەلایەن "بانکی ڕاین" بەکرێ گیراون بۆ گواستنەوەی پشکەکانی شەیتانە سوورەکان بۆ ئەو پیاوە بەریتانییە.  هەروەها خێزانی گلازەر بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری کەسی ڕوویان لە کۆمپانیای ڕۆتشیڵد کردبوو، بەڵام ڕوون نەبوو کە چۆن پارەیان بەو کۆمپانیا داوە.  بەپێی گرێبەستەکە "پاتریک ستیوارت" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کاتی و "کلایڤ بیتی" سەرۆکی دارایی پاداشتی گەورەیان وەرگرتوە.  دەوترێت بڕی ئەم پاداشتە دوو هێندەی مووچەی ساڵانەیانە.  هەروەها ڕیچارد ئارنۆڵد بڕە پارەیەکی بەرچاو لە فرۆشتنی پشکەکانی مانچستەر یونایتد وەردەگرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە خاوەن پشکێکی پلە یەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP