دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 15/01/2024

پاش 27 ساڵ حوکمی هەتاهەتایی بۆ بکوژانی کچە 14 ساڵانەکە دەرچوو

هەرێم نیوز

پاش 27 ساڵ لە کوشتنی کچە خوێندکارێکی 14 ساڵانی سکۆتلەندی، دوو پیاو بەتۆمەتی کوشتنی حوکمی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.

 کچە خوێندکارێکی سکۆتلەندی بەناوی کارۆلاین گلاکەن، تەمەنی 14ساڵان بوو، لە هاوینی ساڵی 1996 لە کەناری ڕووباری گوندێکی سکۆتلەندا تەرمەکەی دۆزرایەوە. کەیسەکە بەچارەسەر نەکراوی مایەوە تاوەکو ساڵی 2023 تاوانبارینی کوشتنەکەی دەستگیرکران.ئێستا و پاش 27 ساڵ حوکمی بکوژانی دەرکرا.

ڕۆبەرت ئۆبراین و ئەندرۆ کۆلی لایکەم 22 و 18 ساڵ لە زیندان دەبن،تەنانەت لەپاش ئەو حوکمەش ئینجا دەتوانن داوای ئازادکردنی مەرجدار بکەن.

لە دۆسییەکەدا کەسێکی سێیەمیش هەبووە بەناوی دۆنا ماری، بەتاوانی هاوبەشیکردن لە تاوانەکە ماوەیەکی تر حوکمەکەی ڕادەگەیەنرێت. 

ئەم کۆبوونەوانە لە دادگای باڵای گلاسکۆ بەڕێوەچوو و دوو هەفتەی خایاند. دادوەری دۆسییەکە ئەم کوشتنەی بە بێ سۆزانە و قێزەون وەسفکرد.

دایکی کارۆلاین پاش ڕاگەیاندنی حوکمەکە وتی :" دەزانم کارۆلاینی کچم بەم حوکمە ناگەڕێتەوە بۆ لام، بەم حاڵەشەوە گەیشتنی بەم حەقە مافی خۆیەتی. 27 ساڵ چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بووم."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP