دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 07/01/2024

چەند ڕێگەیەکی كاریگەر بۆ چارەسەری كۆكە لە ماڵەوە..!!

ئا: دەریا 

1. رێژەیەكی زۆر لە ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی جەستەت بە شێداری بمێنێتەوە.

2. لەناو هەڵمدا بمێنەرەوە، لە رێگەی گەرماوی گەرم بێت، یان سەرت لەسەر دەفرێك ئاوی گەرم دابنێیت و هەڵمەكەی هەڵبمژیت، بەڵام ئەگەر هەستت بە نائاسودەیی كرد، راستەوخۆ لایبدە.

3. غەرغەرە بە ئاو و خوێیاو بكە.

4. لە شەوان سەرین بەكاربهێنە بۆئەوەی سەرت نزم نەبێت.

5. جگەرە مەكێشە و دوربكەوەرەوە لەو شوێنەی جگەرەی لێدەكێشرێت.

6. دوربكەوەرەوە لەو شوێنانەی ئازاری سینگت دەدات، وەكو مانەوە لە شوێنی تەپوتۆزاوی.

7. لە هەر خواردنەوەیەك كە دەیخۆیت هەنگوین بەكاربهێنە.

8. چای زەنجەفیل بخۆرەوە.

9. گەڵای نەعنا زۆر بخۆ، هەناسەت دەكاتەوە.

10. سركەی سێو و هەنگوین تێكەڵ بە ئاو بكە و بیخۆرەوە.

11. زەردەچەوە لەگەڵ پەرداخێك شیر تێكەڵ بكە و بیخۆرەوە.

12. شۆربای مریشك بخۆرەوە، یارمەتی زو چارەسەركردنت دەدات.
بەھیوام لەش ساغ بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP