دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 03/01/2024

چەند ڕێنماییەک بۆ چارەسەری کەم خەوی

ئا: دەریا

1. دیاریکردنی کاتی تایبەت بۆ خەو. واتە هەموو شەوێک هەمان کات بچیتە سەر جێگا و هەمان کات لەخەو هەڵسی. ئەمە سوڕی خەو(Sleep Cycle)ت رێک دەخات.

3. بە ماوەیەکی درێژ پێش خەوتن دوور بکەونەوە لەو ماددانەی دەبنە هۆی چالاکی مێشک وەکو (کافایین، نیکۆتین) هەروەها دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان.

4. راهێنانی ڕێک و بەردەوام یارمەتیی رێکخستنی خەو دەدات، بەڵام هەوڵ بدە بەر لە نووستن خۆتان بەدوور بگرن لە وەرزشێک کە زۆر ماندووتان دەکات.

5. دوورکەوتنەوە لە خواردنی قورس و چەور، خواردنی سوورە کراوە، شیرنەمەنی زۆر پێش خەوتن، چونکە دەکرێ ئەمانە ببنە هۆی زیاد بوونی ترشەڵۆکی گەدە و خەوزڕان.

6. خۆدانەبەر خۆر، بەتایبەتی ئەو کەسانی کارەکانیان لە ناو ماڵ یان لە شوێنی داخراوە. چونکە ئەمە وادەکات سوڕی خەو – ئاگایی (Sleep – Awake Circle) ڕێک بخات.

7. دانانی رۆتینێک پێش خەوتن وەکو خۆ شووشتن، خوێندنەوەی کتێب یان هەر شتێکی دیکە. ئەمە وادەکات بە تێپەڕبوونی کات جەستەت کاتی خەوتن بناسێتەوە و زووتر بکەویتە خەو.

8. هەوڵ بدە دوور بیت لە گفتوگۆ و چالاکیی توند و بێزار کەر، چونکە ئەمەش دەبێتە هۆی کەم خەوی.

9. دڵنیابوونەوە لەوی کە شوێن و هەوای خەوتن ئارام و سەلامەتە. گۆڕینی شوێن لە هەندێک کەس دەبێتە هۆی خەوزڕان. سەرینی بەرز یان بێزارکەر، نوێنی زبر، هەوای زۆر سارد یان گەرم، دەنگە دەنگ و قەرباڵغی ئەمانە هەمووی دەکرێ خەو کەم بکەنەوە یان دوای بەخەبەر هاتن مێشک هەست بە ماندوێتی نەکات.

10. بەکار نەهێنانی مۆبایل و لاپتۆپ و هەر ئامێرێکی دیکەی ئەلیکترۆنی کە دەبێتە هۆی دەردانی تیشکی شین (Blue Light) چونکە ئەمە وا دەکات مێشک وا هەست بکات رۆژە و ئەگەری خەوزڕان زیاتر دەکات.
«بەهیوای سود »



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP