هەرێم نیوز
ئازەربایجان ئاسانکاریی لە پێدانى ڤیزا دەکات بۆ هاوڵاتییانى وڵاتى عێراق و دەڵێت: ئەو کارە لەڕێى چەند رێکارێکەوە ئەنجام دەدەین.
نەسیڕ مەمدۆف باڵیۆزى نائاسایی ئازەربایجان لە عێراق رایگەیاند؛ عێراق و ئازەربایجان دوو وڵاتن کە مێژویەکى کۆن و شکۆداریان هەیە و کاریش دەکەن لەسەر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەماى هاوڕێیەتى و رێزى هاوبەش.
دەشڵێت: دواى مەرسومى کۆمارى سەرۆک کۆمارى ئازەربایجان بە دانانى باڵیۆزى نائاسایی لە عێراق، لە ناوەڕاستى هەفتەى رابردوەوە دەستتمان کردوە بەپێدانى ڤیزا بەو هاوڵاتییە عێراقییانەى دەیانەوێت سەردانى ئازەربایجان بکەن لەڕێى ئاسانکاریی زۆر و بە تێچویەکى کەم کە نرخى ڤیزاکە تەنها 20 دۆلارە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە گەشتى راستەوخۆ لە عێراقەوە بۆ ئازەربایجان لەڕێى فڕۆکەخانەکانى بەغداد و بەسڕە و کەرکوک و لە هەرێمى کوردستانیش لە ماوەکانى داهاتودا لەڕێى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە ئەنجام دەدرێن.