دواین هەواڵ

وەرزش‌

 12/09/2023

ژیانی وەرزشی پۆگبا لە مەترسیدایە

هەرێم نیوز

 یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت مامەڵەکردن لەگەڵ پۆڵ پۆگبا کۆتایی پێبهێنێت.

 دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکانی پۆل پۆگبا؛  یاسای کەمکردنەوەی مووچە و کۆتاییهێنان بە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی دۆپینگ چییە؟

 داهاتووی وەرزشی پاڵەوانی مۆندیالی 2018 بەندە بە ڕۆژانی داهاتوو و داوای ئەوەی دووبارە پشکنینی بۆ دەکرێتەوە

 شەوی یارییەکەی نێوان ئودینێزی و یۆڤانتۆس پشکنینی ماددە هۆشبەرەکانی پۆڵ پۆگبا بە پۆزەتیڤ ڕاگەیەندرا، هەروەها بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە "هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن" لە جەستەیدا بووە هۆی ئەوەی یاریزانە تەمەن ٣٠ ساڵەکە بۆ ماوەیەکی کاتی لە هەر چالاکیەکی وەرزشی ڕابگیرێت.

 بەگوێرەی لێژنەی دژە ماددە هۆشبەرەکانی ئیتاڵیا، لە ئێستادا پۆڵ پۆگبا بە هۆکاری خۆپارێزی سڕکراوە و یاریزانە فەرەنسییەکە سێ ڕۆژی ماوە بۆ ئەوەی داوای دووبارە پشکنین بکاتەوە.  تا ئەوکاتەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی داهاتوو نەزانرێت، یۆڤانتۆس هیچ بڕیارێک لەبارەی دۆخی هاوبەشییەکەی لەگەڵ پۆگبا نادات.

 ڕۆژنامەی "گازێتا دیلۆ سپۆرت" بڵاویکردەوە، بژاردەی کەمکردنەوەی مووچەی بەرچاو و تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پۆڵ پۆگبا کە ساڵانە 8 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هەیە و زۆرترین مووچەی یاریزانانی خولی ئیتاڵیایە، لەسەر مێزی بەرپرسانی  یانەی یۆڤانتۆس دانراوە.

یاسای بێبەشکردنی یاریزانانی دۆپینگ

 بەپێی بڕگەی 5.5 لە بڕیارنامەی هاوبەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا و خولی ئیتاڵیا و یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی مووچەی یاریزانێک.  پابەندبوونی یانەکە لە پێدانی کرێی یاریزانی تۆپی پێ بە تەواوی ڕادەگیرێت ئەگەر یەکێک لەم دوو حاڵەتەی خوارەوە پێشێل بکرێت:

 بە هۆکاری دیسپلین، یاریزانەکە بەهۆی توندوتیژی و گرەوکردن و ماددە هۆشبەرەکانەوە، یان بە شێوەیەکی کاتی یان بۆ هەمیشەیی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە، چالاکییە وەرزشییەکان قەدەغە دەکرێت.

 یاریزانەکە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر بۆ حەوت ڕۆژدا بۆ سێ ڕاهێنان یان سێ یاری ئامادە نەبێت.

 ئەگەر یوڤانتۆس گرێبەستی پۆگبا لە ماوەی سڕکردنیدا هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەوا دەبێت بڕە پارەیەک بدات بە پۆگبا بەپێی ڕێساکان.  لەڕاستیدا کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە نابێتە هۆی ئەوەی داهاتەکەی بەتەواوی ببڕێت و پێویستە کەمترین بڕی گرێبەستە پیشەگەرەکانی لە تۆپی پێی ئیتاڵیادا پێبدرێت.  ئەگەر سڕکردنی پۆگبا بسەلمێنرێت ساڵانە نزیکەی ٤٣ هەزار یۆرۆ وەردەگرێت بەبێ لێبڕینی باج.  هاوکات مووچەی سەرەکی پۆگبا لە یانەی یۆڤانتۆس 8 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا دوای باج، ئەم گرێبەستەش تا ساڵی 2026 کارا دەبێت.

 یاسای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێک ماددەی  وزەبەخش بەکاربهێنێت

 لە یاسای دژە ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووە، یۆڤانتۆس دەتوانێت گرێبەستەکەی پۆگبا هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر تاوانبار بێت.  لە ڕاستیدا کەمکردنەوەی مووچە تەنها بژاردەیەکی جێگرەوەیە بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەست.  هەروەها یانەکە دەتوانێت ڕێگری بکات لە بەشداریکردنی یاریزانەکە لە ڕاهێنانەکاندا.  بێگومان یاریزانەکەش مافی ئەوەی هەیە داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بکات.

 ئەگەر دەرکەوت کە پۆگبا بە ئەنقەست دەرزی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنی داوەتە جەستەی و کارەکەی بە ئاگاییەوە بووە، ئەوا بۆ ماوەی 4 ساڵ لە هیچ چالاکیەکی وەرزشی ناتوانێ بەشداری  بکات و ڕادەگیرێت، لەو حاڵەتەدا بێ گومان یۆڤانتۆس گرێبەستی ئەم یاریزانە هەڵدەوەشێنێتەوە.  بەڵام ئەگەر سڕکردنی ئەو یاریزانە فەرەنسییە کورتتر بێت و لە ماوەی چەند مانگێکدا یۆڤی بژاردەی لێبڕینی مووچە جێبەجێ دەکات.

 دوایین حاڵەتی دۆپینگی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ کێ بوو؟

 دوایین حاڵەتی دۆپینگ لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئیتاڵیا ساڵی ڕابردوو بوو و پەیوەندی بە خۆسێ لویس پالۆمینۆی بەرگریکاری یانەی ئاتالانتا هەبوو.  لە تاقیکردنەوەی ئەم بەرگریکارە ئەرجەنتینییە، مادەی قەدەغەکراوی کلاستبۆڵ بینرا و بۆ ماوەی 4 مانگ ڕێگەی پێنەدرا چالاکیی وەرزشی ئەنجام بدات.  بەڵام لە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان بێتاوان دەرچوو و دەستبەجێ گەڕایەوە ناو تیمەکەی.

سەرچاوە / پێگەی ترفداری



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP