هەرێم نیوز
كرێكارێكی بەرەگەز عەرەب له‌عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌هۆی لێچونی غازی بۆیله‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌هۆی لێچونی غازه‌وه كرێكارێك له ناوچه‌ی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و بورانه‌وه و بوه و گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئه‌و كرێكاره به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و ماوه‌یه‌كی زۆره له یه‌كێك له كۆگاكانی عه‌لوه‌ی سلێمانی كارده‌كات و شه‌وانیش هه‌ر له‌هه‌مان كۆگا ده‌مێنێته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شی بۆ بۆیله‌ری ئه‌و كۆگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كرێكاره‌كه ویستویه‌تی خۆی بشوات، به‌ڵام بێ‌ئاگا بوه له‌وه‌ی بۆیله‌ره‌كه غازی كردوه.