هەرێم نیوز
موتەدا سەدر رایگەیاند، یەکەم بەرهەمی مۆندیالی قەتەر گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و قەتەر بوو.
ئەمڕۆ یەکشەمە 20ی 11ی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکەمجارە مۆندیال لە وڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەدەچێت. یەکەم بەرهەمیشی گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و قەتەر بوو.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیوادارین مۆندیالێک بێت بۆ یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی بەدیاریکراویش لە یەمەن و سووریا و لوبنان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی."
دەشڵێت، "بە روونی بۆ جیهانیش بسەلمێنێت کە عەرەب و موسڵمان، دەتوانن مۆندیال بەڕێوەی ببەن و رێکیبخەن، دەتوانن ئاشتی بڵاوبکەنەوە و ریزی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی یەکبخەن، ئەمەش گەورەترین سەرکەوتن و بردنەوەیە لە بەرامبەر رۆژئاوا."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی جامی جیهانی لە یاریگای ئەلبەیت لە قەتەر بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا 60 هەزار هاندەر ئامادەبوون.