هەرێم نیوز
هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگەیاند، پێویسته حكومه‌تی ئێستای محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بگرێتەبەر.
ئەمرۆ یەکشەمە، هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە و داوادەکات، یاسای حزبه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موواربكرێته‌وه و بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت و گۆڕانكاری له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا بكرێت و كۆمیسیۆنێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژێردرێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌ڕێوه‌بچێت و تاكو هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانیش بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سوودانى 13ى 10ی 2022 لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق بە فەرمى راسپێردرا بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق. رۆژی 27ی 10ی 2022، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، پەرلەمانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.