بەپێی توێژینەوەیەک کە لە چین ئەنجامدراوە, ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشی شەکرە دەبن پێشبینیان بۆ کراوە کە نۆ ساڵ لە تەمەنیان کەم بکات.
ئەو توێژینەوەیە لەسەر زیاتر لە پێنج سەد و دە ھەزار کەس ئەنجامدراوە و تەمەنیان لە نێوان سی بۆ حەفتا ساڵاندا بووە.
ھاوکات ئەو کەسانەی کە لە ناوچە شارستانییەکان دەژین بە دوو ھێندە زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە شەکرە لەسەرە, بە بەراورد بەو کەسانەی لە ناوچە گوندنشینەکان ژیان بەسەر دەبەن.
نەخۆشی شەکرەش یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کەساڵانە ژمارەیەکی زۆر گیان لەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.