دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/06/2021

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان کۆبونەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان، لە ئەسینای پایتەخت کۆبووەوە و پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى و رووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش،گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

ئەمڕۆ هەینی11- 6 -2021  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان، كۆبووە وە و لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.

کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا و بە سەردانێکی مێژوویی ناوبرد کە یەکەمجارە سەرۆك وەزیرانێکی هەرێمی کوردستان سەردانی یۆنان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ئەوەی ڕاگەیاند كە بەم نزیکانە، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومی و وەبەرهێنەرانی یۆنانی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

هاوكات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. هیواشی خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ببینێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP