بەدرێژایی مێژوو دوور و ئەمڕو ؛گەلى کورد و خەباتە رەواکەى لە پێناو چەسپاندنى مافەرەواکانى و ئازادى و دیموکراسى و ئاشتى بووە ، بۆ وەدیهێنانى ئەو ئامانجانەش بەردەوام قوربانى و باجى گەورەى بەخشییووە بە خوێن و بەگیان و ماڵیشى تا دۆزى رەواگەى گەلەکەى و کاروانە پڕ شکۆمەندییەکەى گەیاندۆتە قۆناغى ئێستا و 33 ساڵەى قەوارەى هەرێمى کوردستان بەڕێگەى خەباتى شارستانیانە و دیموکراسیانە و سندووقى دەنگدان و لەنێو هەموو سکێتەرەکانى پەرەلمان و حکوومەت و پارێزگا و جەماوەرى کوردستان وایکردووە کوردستان خاوەن سەنگ و پێگەى بەهێز بێت و بەرگریی لە قەوارە وئاڵا و گشت دەستکەوتەکانى بکات
بۆیە، ئەگەر دوێنى بەڕێگەى خەباتى چەکدارى و پێشمەرگایەتییەوە ئەوا وەک کارتێکى فشار دەخرایە سەر دوژمنان و داگیرکەران و نەیارانى کوردستان ، ئەوەتا ئەمڕۆ بە ڕێگەى خەباتى دیموکراسى و دیپلۆماسى و لۆژیکانە لە سەر ئاستى ناوخۆیی و ناوچەیی نێودەوڵەتیی هەوڵەکان چڕ بوونەوە بۆ چەسپاندن و بەدیهێنانى مافەرەواکانى خەڵکى کوردستان لە شوێنى بەکارهێنانى هێز و سوپا ؛ دەنگى خەڵک و دیموکراسى و ئازادى بووەتە یەکڵاکەرەوەى قورسایی هێزولایەنەکانى کوردستان لە پرۆسەکى دیموکراسى و ئازادیدا کە ساڵ بە ساڵ خوڵ بە خوڵ زیاتر پێشکەوتن و گەشەندن بەخۆیەوە دەبینێت
گەلى کورد و سەرکردایەتییە سیاسییەکەى لەماوەى 22 ساڵ ؛ مانەوە لەناوپرۆسەى سیاسى و پەرلەمان عێراقدا هەمیشە هەوڵى داوە و قوربانیی زۆریشدایەوە ، لە پێناو چەسپاندنى دیموکراسى و ئاشتى لە شوێنى شەڕ و زێهینەیەتى دیکتاتۆرى و تاکرۆیی ، لە پێناو ڕۆحى هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى ؛ بۆیە ، گەلى کورد پێى وابووە ، تا کەڕێى یەکلاکردنەوەى کێشە کان و چارەسەرى دەبێ پابەندبوون بێت بە بنەماکانى دیموکراسى و فیدڕاڵى و جێبەجێکردنى دەستوور بێت
لەو پێناوشدا ، ئامانج و گووتارى پارتى دیموکراتى کوردستان ، بەسەرۆکایەتى بارزانى ، هەوڵە سیاسییەکانى هەموو بە مەستى ئەوا بووە دیموکراسى بەڕێگەى دەنگى جەماوەروە بێت بەتایبەتى کە هەر لە شۆڕشى مەزنى ئەیلوولەوە تا ئێستا هەوڵى بە دیموکراسیکردن عێراق و چارەسەرکردنى کێشەکانى بەڕێگەى لۆژیک و دیپلۆماسییەوە داوە ، بەڵام هەمیشە دەسەلاتەیەک لەدواى یەکەکانى عێراق خۆیان لە دیموکراسى و چارەسەرکردنى کێشەکان و ئاشتى و لۆژیک و جێبەجێکردنى پابەندییەکان و ڕێککەوتننامەکان و دەستوور دزیوەتەوە
ئێستاش سیاسەت و دیموکراسى و ئاراستەى خەباتى سیاسى پارتیمان ، بە پێى نەخشە ڕێگایەکى راست و دروستە بەرەو بەهێزکردنى زیاتر ى پێگەى دیموکراسى و ئاشتى و گفتوگۆ و جێبەجێکردنى دەستوور وهاوبەشى و ناوچە داگیرکراوەکان کە بەماددەى 140 ناسراوە ، لەو پێناوشدا ، پارتى ئەزموونێکى زۆر هەیە و قوربانیی زۆریشى لە پێناو بەرگریکردن لە مادەى 140ى دەستوور و بەرگریکردن بەرێگەى شەڕى سیاسییە ، پێچەوانەى هەندێک حزب و لایەنى دیکە کە تەنیا بیر لە بەرژوەندیی تایبەتى حزبى و کەسى بێباکانە خۆیان لەو ئەرک وبەرپرسیاریەتییانە شاردۆتەوە و بەکردەوەش هەمیشە پارتى و بارزانى بەرگریکارى دیموکراسى و مافەرەوا دەستوورییەکانى کوردوکوردستان بووە