نوێکردنەوەی رێکەوتنێکی گشتگیر لە نێوان روسیا و ئێراندا بۆ ماوەی بیست ساڵ بایەخ و گرنگی دەبێت، بە راستی لەو هەلومەرجەدا کە چەن رۆژێکی ماوە ترەمپ بە فەرمی دەست بە کار بێتەوە جێگای سەرنج و تێرامانە. پێوەندی روسیا و ئێران هەر لە سەردەمی قەجەرەکانەوە هەتا ئیستە پێوەندییەکی نابەرابەر، داگیرکەرانە و چەوسێنەرانە بووە.
لەو قۆناخەی ئیستەدا کە ئاڵوگۆری بەربڵاو لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا درووست بووە و هەموو لایەک چاوەروانی هاتنە سەرکاری ترەمپ و هەڵوێستەکانی ئەون، کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی چاوەروانییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە خوازیاری لێک نزیکبوونەوە و وتووێژی ئێران و ئەمریکا بوون، سەرۆک کۆمار دەنێرێتە مۆسکۆ و پەیمانی ستراتیژیک نوێ دەکەنەوە.
هەم کۆماری ئیسلامی و هەم روسیا بۆ خۆیان فرۆشیاری نەوت و گازن و هەروەها هەر دوو لە حاڵەتی شەڕ و نیوە شەردان جا کەوایە پێویستە بڵێین کە نوێکردنەوەی رێکەوتن ئامانجی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بە دواوە نیە بەڵکوو بابەتەکە وەکوو رابردوو پێوەندی بە باری سەربازی و ئەمنییەوە هەیە. ئەو رێکەوتنە گەرچی تەنیا مانۆرێک بوو پێوەندی بە چەندین هۆکار و پرسی رۆژەوە هەیە کە بریتین لە؛
ــ پەیامێکە سەبارەت بە دەسەڵاتی نوێی ترەمپ و خستنە تۆپ لە مەیدانی ئەمریکادا. بێگوومان ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتە هەڵوێستی دەبێت.
ــ وڵاتی چین کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی جێهێشتوە و رووی لە ئەفریقا کردووە، بە جۆرێک پشتی ئێران و روسیای لە ناوچەکەدا چۆڵکردووە. هۆکارێکی دیکەیە بۆ نزیکبوونەوەی دوو دەوڵەتی هاوپەیمان و هاوسێ و هاوشێوەی یەکتر.
ــ بە کاراکتر بوونی تورکیا و ورووژاندنی پرسی قەفقازی خواروو وەک گرنگترین و ستراتیژیکترین پرسی باکووری ئێران هۆکارێکی دیکەی دۆستایەتی دوو وڵاتە. کۆماری ئیسلامی ئامادەیە هەموو رێکەوتن و باجێک بدات بە مەرجێک ئاڵۆزی نەکەوێتە ناوچەی قەفقاز و رووبەرووی تورکیا و ئازەربایجان نەبێتەوە.
ــ پرسی ئەتۆمی ئێران راستەوخۆ پێوەندی بە مۆسکۆوە هەیە و کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی گەشە پێدان و پێشخستنی دایە.
ــ هاوکاری لۆجستی و سەربازی نێوان دوو وڵات کە لە سی ساڵی رابردوودا گرنگترین خاڵی دۆستایەتی و هاوپەیمانی بووە.
ــ دەوری ئیسرایل لە ناوچەکدا و لاوازکردنی پرۆکسییەکانی کۆماری ئیسلامی، هۆکارێکی دیکەیە بۆ نزیکبوونەوە لە روسیا و رەواندنەوەی مەترسی ئیسرایل و ناتۆ.
لەو قۆناخەی ئیستادا بەراستی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکدا و لە نێو دراوسییەکانییدا بێ دۆست و هاوپەیمانە. وڵاتانی کەنداو لە کۆبوونەوەکانی ریازدا کە سەبارەت بە پرسی سوریا بوو بانگهێشتی کۆماری ئیسلامییان نەکردبوو. پاکستان و ئەفغانستان بێجگە لە کێشەی قوڵی ناوخۆییان کێشەی دەرەکییان لە گەل کۆماری ئیسلامییدا هەیە. حکوومەتی عێراق بە هەرەشەکانی ئیسرایل لە کۆماری ئیسلامی دوور کەوتەوە و تورکیا و ئازەربایجانیش دوژمنایەتییان روون و بەرچاوە.
وەک دەگوترێ روسیا سەبارەت هەڵبژاردنی ترەمپ دەستێوەردانی کردووە و ئەگەر ئەو بابەتە راست بێت شەری ئۆکراین بە جۆرێک کۆتایی پێدێت. روسیا لە یەکەم کاردانەوەدا داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە پەیوەستی FATF بێت کە ئەو پەیوەست بوونە لە ئیستادا ئیمکانی نیە، خەڵکی ئێران سەبارەت بەو رێکەوتنە نارازین و تەنانەت مەولەوی عەبدلحەمید لە نوێژی هەینییدا دەنگی هەڵبری و،،،،