کوردستان مولکی ھەمووانە,مولکی کەسێک ولایەنێک وگروپێک نیە,پاراستنی لە دەستدرێژی و پلانی ناحەزان ئەرکێکی نیشتیمانی ویژدانی ئەخلاقیە.
بابەتی سنورو خاکی کوردستان و شایستە داراییەکانی کوردستان لەسەر حکومەتی عێراق بودجە مووچە, مافەکانی پێشمەرگە لە مووچەو دابین کردنی چەکی مۆدێرن, مافی دەستوری دەرھێنانی نەوت و ھەناردەکردنی, مافی سود وەرگرتن لە داھاتی ناوخۆو داھاتی دەروازە سنورییەکان ,کۆمەلێک مافی تر کە لە دەستوری عێراقدا ھاتووە لە 55 ماددەی دەستوری.
بەرگریکردن لەو مافانەی سەرەوەو ئەو مافانەی لە 55 ماددەی دەستوریدا ھاتووە تەنھا ئەرکی پارتی وبارزانی نیە, تەنھا ئەرکی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و حکومەتی کوردستان نیە, بەلکو ئەرکی ھەموو ھاوڵاتیەکی کوردستانی ھۆشیارە, ئەرکی ھەموو لایەنێکی سیاسی نیشتیمانیە, ئەرکی لایەناکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانیە,ئەرکی دەزگاکانی راگەیاندن وراگەیاندکاران و رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی و چالاکوانانی سۆشیال میدیا و ھەموو ئەوانەی خۆیان بە نیشتیمانپەروەر دەزانن و نیشتیمانیان خۆش ئەوێ.
بۆیە دەبێت ھەموولایەک لەوانەی سەرەوە ھەولبدەن بۆ پاراستنی خاک و شارەکانی کوردستان و مافەکانی خەلکی کوردستان لە عێراق, لەبەر ھەر ھۆیەک بێت سەوداکاری نەکەن لە بەرگریی لە مافە رەواکانی خەلکی کوردستان, پێویستە ھەموولایەک ھەولبدەن بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی وتەبایی ویەکریزیی ناوخۆیی چونکە بە پەرتەوازەیی زیانی زور ئەگات بە خاک وخەلکی کوردستان, مێژووی خوێناویمان گەواھیدەری ئەو راستیەن.