دواین هەواڵ

هاتنی سوپای عێراق بۆ کوردستان ، دوای جرف الصخر

‌بەهمەن کاک عەبدوڵڵا

47 خولەک پێش ئێستا


ئەوە چەند ڕۆژێکە بەشێکی زۆری توێژەری کورد و راگەیاندنی کوردی و ئۆپۆزسیۆنی کوردیە ، کردویانە بەشایی و لۆغان و نوقڵانەی ئەوە لێ دەدەن کە سوپای عێراق دوای جورف الصخر ڕوودەکەنە کوردستان بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا !

جاری هەرکەس لەمێژوو شارەزا نەبێت زور ساویلکانە لەم ڕووداوانە دەڕوانیت ، مێژووی ۱٠٥ ساڵی ڕابردوی کورد لە عێراق دا پڕن لەم ڕوداوە دووبارانە تا ۱٦ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷ ، هەرکات حکومەتەکانی عێراق لاواز بووبن داوای دانوستاندنیانکردوە لەگەڵ کورد و دانیان بە مافەکانی کورد دا ناوە هەرکاتیش بەهێز بووبن لە هەموو شتێك پەشیمان بونەتەوە و هێرشیان کردوەتە سەر کوردستان .

چەند نمونەیەکی مێژووی :

لەسەردەمی عبدالرحمن عارف لەشەستەکانی سەدەی ڕابردوو دانوستان کراو باوەڕیان بەڕێککەوتن بوو لەگەل کورد دواتر کە بەهیز بوونەوە شەڕیان دژی کورد ڕاگەیاند ، لەسەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسێن ساڵی ۱۹۷٠ ڕێککەوتنی ۱۱ ی ئازاریان ئیمزا کرد و حوکمی زاتیان دا بە کورد دوای پێنج ساڵ کەلەگەڵ شای ئیران ڕێککەوتن شۆڕشی کوردیشیان کۆتایی پێ هێنا ، ساڵی ۱۹۸۳ بۆ ۱۹۸٤ لەگەرمەی جەنگی عیراق و ئیران لە گەل یەکیتی گفتوگۆیان کرد دوای چوارساڵ لەساڵی ۱۹۸۸ کوردیان ئەنفال و کیمیا باران کرد ، ساڵی ۲٠٠٥ بەدەستوری عێراقی کورد فیدراڵی وەرگرت ، ساڵی ۲٠۱٤ بودجەو موچەی کوردستانیان بڕیو هێزی دیجلەیان هێنایە سەر کوردستان ، ساڵی ۲٠۱۷ لەدوای داگیر کردنی کوردستان بەگلۆپی سەوزی ئەمریکا پەلاماری پردی و مخمور و سحیلایان دا بەنیەتی دەستگرتن بەسەر ابراهیم خلیل و تەواوی خاکی کوردستان بەڵام لوتیان شکا .

ئیستا بۆئەم دۆخەی ئیستا من نەباسی دەستورو هەرێمی دەستوری و یاساو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناکەم چونکە لەرووداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی دەرکەوت دەستور تەنها وەرەقەیەکی نوسراوە عەقلیەتی عەرەبی چۆنی ویست وا جێ بەجێی دەکات هەرچی سەبارەت بەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکایە لەکاتی شەری داعش وەسف و سەنای کوردیان بردە کەشکەڵانی ئاسمان بەڵام لەروداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر نەک هەر بەجواب نەهاتن بەلکو گلۆپی سەوزیان بۆ عیراق پێکردبوو تا ابراهیم خلیل بروات ، کەس لەو ڕۆژە بەدۆستی کورد نەما جگە لەخودا و پاشان ئیرادەی بەهێزی سەرۆک بارزانی و دەست و بازووی پێشمەرگە نەبێت کەخەونی هەمویانی بردە ژیر گڵ .

بۆیە پێویست ناکات خەڵک بترسێنن بە گلۆپی سەوزی ئەمریکا و تۆم باراک و هێزی فشۆڵی سوپای عیراق ، کورد گەر چاوەڕیی پشتیوانی خەلکی تر بێت بیپاریزیت ئەم جارە نا جاریکی تر هەر بەگورگانە خواردی دەدەن بەڵام کوردستان خاوەن ڕابەرێکی گەورەیی خاوەن ئیرادەی پۆڵاینی وەک سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و باکی بەهیچ هەرەشەو گوڕە شەیەک نیە ، ئیرە سوریا و ڕۆژ ئاوای کوردستان نیە ، بۆیە بی خەم بن پشتیوان بەخودا .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP