چەند ساڵێك لەمەوبەر مستەفا کازمی سەروەزیری عێراقی هیواوئاشتی بوو، هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ کلك و گوێ کردنی هەندێ میلیشیا و لەقاڵبدانیان، جا لەوکاتەدا لە کوردستانیش ئەم کەمپینچی و هەڵپەڕکێ چی و فەیسبوکەوان و هەڵتۆقیوە سیاسیەنە کەوتنە دەهۆڵ کوتین کە ئیتر دوای یەك دوو ڕۆژی تر کازمی و هێزە مودەڕەبەکانی عێراقی هیواوئاشتی دەگەنە زاخۆ و باشماخ و سلێمانی و هەولێر داگیر دەکەن و پارتی ویەکێتی دەڕوخێنن و دەسەڵاتی(موحافەزەکانی شیمال) تەسلیمی ئەمانە دەکەن… !
جا وەزعەکەیان وا گەرمکردبوو بەڕادەیەك تەنانەت مەلایش لەسەر مینبەری مزگەوتەوە هاواری دەکرد کازمی ئاسکی کێویە و دوعای سەرکەوتن و نەسری عەزیمی بۆ ئەکرد، خۆش ئەوەبوو کازمی کە هاتە کوردستان و ئەمان تێروپڕ بەشان وباڵیانا هەڵدا و لەبەردەمیا کزۆڵ کزۆڵ خۆیان نیشاندا، کەچی کە سەرۆکی حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بینی، دەستی کرد بە وەسف سەنای کوردستان و دامەزراوەکانی و جەماعەتی کەمپین و تەسلیمچی بۆ جاری سەدهەمین هەناسەسارد بوونەوە و بەدەستی بەتاڵ هاتنەوە بۆ دۆزینەوەی حەکایەتێکی تر…!
ئینجا، بەهەمان شێوە، ئێستایش شەڕی ئەمریکا و ئێران لە جورف و سەخرەو وامیلیشیا و شتەکانی بەرەی مەقاوەمەت ونینۆکی ئێران تەنگیان پێ هەڵچنراوە، کەچی لێرە دیسان هەمان جەماعەتی تەسلیمچی پێشوو دەهۆڵ دەکوتن و بە میدیا و سۆشیاڵمیدیایان دنیایان جۆشداوە کە خەونەکەیان دێتەدی و کوردستان دەڕوخێت و ئەمان دەبنە مەقاش و دەکەونە سەرکورسیەکەی پارتی و یەکێتی…. !
پەلەمەکەن و سەغڵەت مەبن، زۆرنابات دەیبیبنیم ئەوەی لە کازمیی چنیانەوە، لەوە کەمتر لەم دۆخەی ئێستایش دەچننەوە، بەڵام خۆ ئەوان هیچیان لا عەیب نیە!