دواین هەواڵ

پێگەی دەستوری هەرێمی کوردستان لە دەستوری عیراقدا

‌د.لەتیف شێخ مستەفا

23 کاتژمێر پێش ئێستا

لە دەستوری عیراق باسی دوو جۆر لە هەرێم کراوە
یەکەم هەرێمیکی بەناو هاتوو یان ناوهێنراو کە ناوی هەرێمی کوردستانەو پێش دەستورەکە وەک دیفاکتۆ بونی هەبوە ئیشی دەستورەکە تەنها دانپیانان بوە  پێی و  لە هەرێمیکی دیفاکتۆوە کردویەتی بە هەرێمیکی  دەستوری و شەرعیەتی یاسایی پێبەخشیوە ئەویش لە برگەی یەکەمی  ۱۱۷ ی دەستورەکەدا کە دەڵێت ( ئەم دەستورە لەگەل بەرکاربونیدا دان بە هەرێمی کوردستان و دەسەلاتەکانیدا دەنیت وەک هەرێمیکی فیدرالی)
ئینجا لە برگەی دوەمی مادەکەو مادەکانی ۱۱۸ و ۱۱۹ دا باسی چۆنیەتی دروست بونی هەرێمی تازە دەکات لە پانزە پاریزگاکەی تر. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بە تایبەتی پالپشت  بەمادەی ۱۱۸  پەرلەمانی عیراق یاسای ژمارە ۱۳ ی ساڵی ۲٠٠۸ یاسای ریکارە جێبەجێکاریەکانی پیک هینانی  هەرێمەکانی دەرکرد.
هەر بۆیە   ئەو دوو مادەیەی دەستور  شمولی هەرێمی کوردستان ناکەن و بۆ پاریزگاکانی ترە بە بەلگەی ئەوەی لە برگەی  یەکەمی مادەی ۱۱۷ دانی بە هەریمی کوردستاندا ناوە وەک یەک هەرێم ، لە برگەی دوەمی مادەکەدا دەلیت( ئەم دەستورە دان بە هەریمی تازەدا دەنیت کە بەگوێرەی ئەم دەستورە دروست دەبن )  دوو خەت بهێنن بە ژیر وشەی ( هەرێمە تازەکان)
سەبارەت بە پاریزگاکانی هەریمی کوردستان تەنها لە حاڵەتیکدا دەتوانن ئەگەر دەستور هەموار بکرێتەوەو ئەو مافەیان بە رونی پێ ببەخشیت ئەگەرنا لە سایەی مادەکانی ئیستادا ئەو مافەیان نیە
ساڵی ۲٠۱۱ ئەم بابەتەم بەتەواوەتی لەگەل  کاک نەوشیروانی رەحمەتیدا بڕاندەوە
سەرەتا ئەو باوەڕی وابوو کە ئەومادەیە شمولی پاریزگاکانی هەریمی کوردستانیش دەکات. بەلام بە بیستنی ئەم شیکردنەوە رەئی گۆڕا (دوو برادەریش لە گفتوگۆکەدا لەوێ بوون )
ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ئەو کە بلاو دەکرێتەوە هی پیش ئەو گفتوگۆیەمانە.
تەنانەت جاریکیان کۆمەلیک خەلکی  گەرمیان و سەنگاو  ئەو ناوچانە هاتبون منیش لەلای بووم سەبارەت بە مافی جیابونەوەی سلیمانی و دروستکردنی هەریمی سەربەخۆ پرسیاریان لیکرد بە نیمچە سوعبەتیکەوە وتی  لەو برپرسن ئەڵی نابیت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP