دواین هەواڵ

ھەرچەندە گومانم ھەیە بەڵام

‌د.لەتیف شێخ مستەفا

21/06/2021

ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بۆ سەروەربوونی حوکمی قانونە
ئەگەر بۆ سەربەخۆکردنی دادگایە
ئەگەر بۆ نەھێشتنی دزی و تاڵانی و قاچاخچێتیە
ئەگەر بۆ گێڕانەوەی مولکو ماڵی گشتی بەناھەق دەست بەسەردا گیراوە
ئەگەر بۆ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەویەکانی شارە بەسەر بەرپرساندا
ئەگەر بۆ ململانێیی سیاسی مۆدێرنە کە بەندە ساڵی ٢٠٠٩ داوام کرد ئەم دوو ھێزە بیکەن
ئەگەر بۆ نەھێشتنی میلیشیای حیزبە
ئەگەر بۆ دابەشکردنی نیمچە یەکسانی سەروەت و سامانی گشتیە
ئەگەر بۆ دەستکێشانەوەی حیزبە لە حوکمەت
ئەگەر بۆ لغاوکردنی یاسایی کاربەدەستانە

پیرۆزە
بەلام ئەگەر بۆئەوەیە

ئەمانیش تۆلەی ئەم چەند ساڵە بکەنەوەو سەدەھاو ھەزارەھا کادێری تریان لەسەر بودجەو دارایی خەلک بەپلەی بەرز خانەنشین بکەن
ئەگەر بۆ ئەوەیە پشکی زەوی و قۆنتەرات و بەڵێندەرایەتی و کارگەو کۆمپانیایان بدرێتێ
ئەگەر بۆ ئەوەیە دوبارە پرۆسەی ناشیرینی بەحیزبی کردنی کۆمەلگا تۆخ کەنەوە
ئەگەر بۆ ئەوەیە ئەندامانی « سەرکردایەتی » ھەردولا دەسەلاتی ئەنجومەنی قیادەی سەورەیان ھەبێ و یاسا زیاتر سوک و چروک بکەن
ئەگەر بۆ ئەوە بێ کادێری فاشیلی حیزب زیاتر پۆستی پێ بدرێ
ئەگەر بۆ بەردەوامیدان بەناشیرینیەکانی ٣٠ ساڵی رابردوو بێت
یاخوا پیرۆز نەبێت وزیاتر لای خەلکی دەڤەرەکە سوک و ناشیرین ببن و ھیوام وایە ببێتە سەرەتایەک بۆ ڕاچڵەکینی جەماوەری کە بەھەموو پێورەکان نزیک بۆتەوە، چونکە جامەکە بەتەواوەتی پڕ بوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP