دواین هەواڵ

پیشەی پەرلەمانتاری و ئەرکی پەرلەمانتار

‌د.لەتیف شێخ مستەفا

29/09/2021

پەرلەمانتاری ھێندەی کارێکی پیشەییە کەمتر لەوە سیاسیە ، و ڕۆڵی ھەرە گەورەی پەرلەمانتار پێویستە لەناو لیژنەکەی و ھۆلی پەرلەماندا بێت ئینجا ئەگەر پێویستی کرد سیاسەت بکات یان لەمیدیا دەرکەوێ بۆ باس کردنی کارەکانی لەناو پەرلەمان و لیژنەکەی خۆی،

ھەربۆیە زۆر گرنگە ئەو کاندیدانەی کە دەردەچن و پێش دەسبەکار بوونیان ھەول بدەن بەداوی زانیاری و زانستی کاری پەرلەمانیدا بگەڕێن و خۆیان فێر بکەن بەتایبەتی لەسەر بنەماکانی کاری پەرلەمانی و دەستور و پەیڕەوی ناوخۆو چۆنیەتی چاودێری کردنی ئەو وەزارەت و دام و دەزگا تەنفیزیانەی سەربەلیژنەکەی ئەون ، ھەروەھا خۆفێرکردن سەبارەت بەچۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ راگەیاندنەکان و کاری لۆبی کردن و ھەڵسو کەوت لەگەل کوتلە پەرلەمانیەکان و پەرلەمانتارانی دی .

بەداخەوە ھەندێک لەکاندیدەکانی پەرلەمان کە گوێ لەبانگەشەی ھەلبژاردنیان دەگری بۆت دەردەکەوێ کە ئەسڵەن ھەر نازانێ بۆ چی و بۆ کوێ خۆی کاندی کردوەو قسەی زۆر عەنتیکە دەکات.

پەرلەمانتاریش ھەیە چوار ساڵەکە تەواو دەکەن و ھێشتا لە ئەرک و پیشەی پەرلەمانی شارەزا نەبوون،

یان ھەیانە ساحەکەی خۆی کە ناو ھۆڵی پەرلەمانە بەتەواوەتی چۆڵ کردوە و تەنھا لەمیدیاو سۆشیال میدیا بوونی ھەیە

گرنگە خول بۆ فێربوونی کاندیدە دەرچوەکان پێش دەسبەکاربوونیان بکرێتەوە

ئاخر ئەگەر کەسێک بیەوێ ببێ بەسەرتاش یان ئاسنگەر یان شێف یان ھەر کارو پیشەیەکی تر پێویستە چەند ساڵێك بەردەستی یان شاگردی بکات بۆ ئەوەی فێر ببێت وبتوانێ ئیشێکی وا ساکار بکات و خەلک متمانە بە ئیشەکەی بکەن

کەچی سەیرە کەسێک کە پێشتر زۆر دوربوە لە ئیشەکە لە جیھانێکی تر بوە ، کت و پڕ دەبێ بەپەرلەمانتارو ئەرکی یاسادانان و چاودێری حوکمەتی پێ دەسپێدرێ راستەوخۆ دەست بەکار دەبێ و شەلم کوێرم دەست بەو ئیشە گەورەو مەترسیدارە دەکات


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP