دواین هەواڵ

دیداری مێری و حزبەکانی ڕۆژهەڵات

‌دییە عەلی

10 کاتژمێر پێش ئێستا

دیداری مێری: کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ساڵانەی
ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە، ساڵانە کۆمەڵێک کۆنفرانسی بەرفراوان و کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدات، کە كۆنفرانسی سیاسەتی ئاستی باڵایە لە عێراق، و لە پاییزی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت.

 

ئەم دیدارە دامەزراوە بۆ بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و سەرکردەی بیروڕا و بڕیاردەرەکان، لە هەمانکاتدا سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆکردن و دیبەیتكردن لەسەر ئەو پرسە سەرەکیانەی کە کاریگەرییان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرفراوان هەیە. بە کەڵک وەرگرتن لە پێگەی خۆی وەک دامەزراوەی پێشەنگی توێژینەوەی سیاسەتی سەربەخۆ لە عێراق، مێری ئامانجی پێشخستنی گفتوگۆی بنیاتنەرانەیە سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی گشتگیر کە پەیوەندییان بە ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراوانترەوە هەیە.

مێری لەساڵی 2014ەوە بەردەوامە تاهەنوکە 14 دیداری گشتگیر ئەنجامدراوە، بەڵام هیچیان وەک دیدارەکەی ئەمساڵ مشتومڕی بەدوای خۆیدا نەهێنا، بەتایبەتیش کاتێک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەزمانێکی تەواو دیبلۆماسی ڕەخنە و گلەیی لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات،(ئۆپۆزسیۆنی   
کۆماری ئیسلامی ئێران) 
گرت بەوەی کە خەریکبوو هەرێمی کوردستان بخەنە بەردەم مەترسییەکی گەورەوە، بێگومان بۆچونەکەی سەرۆک نێچیرڤان تەواو دروستبوو، کاتێ دەمانبینی هەرێمی کوردستان کەتاکە مەکۆیی ئازادە بۆ کوردانی هەرچوار پارچەکەی کوردستان و بەتەواوەتی سیاسەتی بێلایەنی و سەربەخۆیی خۆی پرۆسە دەکرد لەنێوان دووبەرەی گەورەی شەڕدا، کەئەوانیش ئەمریکا و ئێران بوون.

بەڵام بەشێک لەئۆپۆزسیۆنی ئێران بێباکانە لێدوانیان دەدا و واخۆیان نمایش دەکرد کەئامادەن بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، بەبێ ئەوەی هیچ ئاسۆیەکیان لێ دیاربێت 

ئەمەش لەهەر دۆخێکدا ئەوەندەیتر قوڕەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خەستتر دەکردەوە، چونکە دەیان وڵاتەی گەورەی کەندا و ناوچەکە ئامادەی هەموو سازشێک بوون بۆ ئێران بەو مەرجەی هێرش نەکاتەسەرییان، ئێمە لەو نزیکەی ئێرانەوە چۆن دەکرێت بەوشێوە نابەرپرسیارانە پەیام بۆ ئێران بنێرین و خۆمان بکەین بەبەشێک لەشەڕێک کەهیچ ئاسۆیەکی ڕوونمان لێدیار نەبوو.

بۆیە کاتێک وێنەکە بەگەورەی دەبینین تێدەگەین، کەسەرۆکی هەرێمی لەکوێوە ئەم پەیامەی ئاراستەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کرد، بۆیە ئەوانیش گرنگە بەوپەڕی هۆشیارییەوە لەپەیام و هۆشدارییەکەی نێچیرڤان بارزانی تێبگەن و قبوڵی ئەوە بکەن کەئەوان کەوتنە هەڵەیەکی گەورەوە و کە خەریکبوو ئاکامەکەی بەگرتنەوەی قوڕێکی خەست بۆ هەرێم کۆتایی بێت. .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP