شەڕی نەگریسی ناوخۆ، بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەی کردە سوتەمەنی جەنگ و هەزاران منداڵی بێ باوک و هەزاران دایک و باوکی جەرگ سوتاو کرد، ئێستاش هاونیشتیمانیان بەگشتی و قوربانیەکانی بەتایبەتی باجی ئەو ڕۆژە ڕەشانە دەدەن، بەهیوای ئەوەی چیتر خوێنی کورد بەدەستی براکەی نەڕژێت.
ڕۆژی ڕەش و ڕۆژی بەدبەختی ئەم گەلە یەجگار زۆرە، بەڵام ڕۆژی ڕەشی ١٣ی حوزەیران، لەبیرکردنی ئەستەمە، چونکە جەلاد، دووجار قوربانییەکەی لەدار دەدات.
لەم ڕۆژەدا تەرمی تێکۆشەر و جوامێرێکی ئەم گەلەی لەکاتی بەخاکسپاردنی جارێکی تر شەهید دەکرێتەوە.
عوسمانی قالەمنەوەر (خاڵە عەفان) کەکادر و فەرمانی هەڵکەوتوو و دەرکەوتوی پارتی لەسلێمانی لەڕۆژی ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ لە پێنجوێن لەڕوبەڕووبونەوەیەکی کەم وێنەدا لەگەڵ چوار لە هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانیدا لەلایەن یەکێتییەوە شەهیدکرا، شەوی 12ی حوزه‌یران ته‌رمی خاڵه عه‌فان هێنرایه‌وه بۆ شاری سلێمانی، ته‌له‌فزیۆنی حیزبی شیوعی كوردستان، ئاگاداری بڵاوكرده‌وه كه (سبه‌ینێ ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده‌و تێكۆشه‌ر عوسمانی قادر منه‌وه‌ر لهمهراسیمێكدا به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ گۆڕستان).
ڕۆژی 13ی حوزه‌یران به‌سەدان هه‌زار ئهندامو هه‌واداری پارتی گه‌شتنه سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ناوبراو، ئه‌و كاته‌ی پارتی له‌ناو شاری سلێمانییدا هه‌مو باره‌گاكانی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابو، هه‌روه‌ها پارتیبونیش تاوانی جه‌نگ بوو،بەڵام لایه‌نگرانی پارتی بەبێ گوێدانە سزا و هەڕەشەکان بەسەدان هه‌زار كه‌س بەدوای ته‌رمه‌كه‌ی عوسمانی قاله منه‌وه‌ر كه‌وتبون، ئاپۆڕای خه‌ڵك لای پاڵاسه‌وه بوو، سه‌ره‌تاكه‌ی له‌به‌رده‌ركی سه‌را بو، پاشان له‌به‌رده‌ركی سه‌را به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی گه‌وره كه ئێستا پاركی دایكه به‌ره‌وژور كه‌وتن، ئینجا بۆ فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ی ته‌رمی خاڵه عه‌فان وه‌ك نه‌ریتی كوردهواری بۆ دوادیداری خانه‌واده‌كه‌ی به‌رنه به‌رده‌رگای ماڵه‌وه، كه ماڵیان به‌رانبه‌ر بهبارهگاكهی پارتی بو، ئیتر له‌وێدا هێزه‌كانی یه‌كێتی وەک هەمیشە لەترس و دڵەڕاوکێی خۆیان پێشتریش ئاماده‌سازیی تەواویان کردبوو، کاتێ ئاپۆڕای ئەو جەماوەرە زۆرەی پارتییان بینی بەبێ گوێدانە ئەو هەمووە جەورو ستەمەی لەژێریدابوون، هوتافییان دەوتەوە بەباڵای پارتی و بارزاتی هەربۆیە هێزەکانی یەکێتی شۆک بوون و تەواو کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەستدا و کەوتنە دەستڕێژی گوله بەڕاستەوخۆ بۆ قەتڵ و عامکردنی ئەو خەڵکە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە١٠٠ کەس بونە قوربانی کە زیاتر لە ٢٠ کەسیان شەهیدبوو. تەنانەت تەرمی پیرۆزی عوسمانی قالەمنەوەر چەند فیشەکێکی بەرکەوتبوو، بەڵام هاوڕێیان سەرەڕای گوللەبارانکردن نەیانهێش تەرمی ئەو زاتە بکەوێتەسەر زەوی کۆڵ‌یان نەدا هەتا بەسەری بەرزەوە شەهیدییان بەدواین مەنزڵگای خۆی سپارد.
ئەم ڕووداوە بووە پەڵەیەکی ڕەش بەناوچاوانی بکەرانییەوە ساڵانە لەم ڕۆژەدا ئەوەی خەڵکی سلێمانییە شاهیدی جەللادی ئەو هێز و حکومڕانییەی ئەم شارەن، کەهێشتا بەهەمان نەفەس و هیواوە کار بۆ تۆخکردنەوەی دووئیدارەیی و دوو زۆن و هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم دەکات و دەیەوێت سلێمانی بەتەواوەتی لەهەموو هەستێکی نیشتیمانی دابڕێت، لەو پێناوەشدا نزیکەی دووساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام بەبیانوی جۆراوجۆر و بەیارمەتی و دەستلەپشتدانی ناحەزانی ئەم گەلە هەر گەڕە و بیانوییەک دەهێنێتەوە، بۆ ئەوەی دامودەزگاکانی ئەم وڵاتە شەرعیەتی نەبێ و بەوەش ڕێگا خۆش بکات بۆ لایەنە عێراقییەکان هەتا دەستێوەردان بکات بۆ هەڵوەشاندنەوە و نەهێشتی ئەم قەوارەیە، کەبەرهەمی خوێن و ڕەنج و فرمێسکی سەدان هەزار کەس و زیاتر لەسەدەیەک خەباتی نەتەوەیمانە، خەڵکانێک کەئێستا هاتونەتەسەر حازری و قەترەیەک فرمێسک و خوێنیان بۆ نەڕشتووە بۆشیان گرنگ نییە چارەنوسی ئەم میللەتە بەکوێ دەگات، بۆیە سڵ لەهیچ شتێک ناکەنەوە و هیچ شتێکی ئەم گەلەیان بۆ گرنگ نییە تەنیا ڕوتاندنەوە و بردنی سەروەت و سامانی سەر زەوی و ژێر زەوییەکەی نەبێ.
بۆیە لەم ڕۆژەدا گرنگە هەستی نەتەوەیمان زیاتر و زیاتر پەرەپێبدەین هەتا ڕۆحی بەرزەفڕی عوسمانی قالەمنەوەر و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان شاد بکەین