دواین هەواڵ

بە ڕابەرایەتى بارزانى و ئیرادەیەکى بەهێزەوە کوردستان بەرەوە پێشەوەیە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

19 کاتژمێر پێش ئێستا

گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە زۆر خێران، هەموو ئەو رووداوانەى کە هەر لە فەلەستینەوە تا سووریا و شەڕى ئەمەریکاو ئیسرائیل دژ بە ئێران و ئینجا پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا و ڕێککەوتنى پەیەدە و دیمەشق و ڕووداوە سیاسى و ئەمنییەکانى عێراق ئاماژەیەکى روونن بۆ  گۆڕینى هاوسەنگى و نەخشەى سیاسیی نوێ لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، بەتایبەتى لە نێو ئەو هەلومەرجە نوێ و هەستیارەدا ، گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى خاوەن ماف ناکرێت تەنها وەک تەماشاوانێک بروانێتە ئەو گۆڕانکارى و پێشهاتانە بەڵکو دەرفەتێکى مێژوویی و گرنگە بۆ ئەوەى بە تەبایی و یەکدەنگى گشت هێزولایەنەکان مامەڵە لەگەڵ ئەم گۆڕانکارى و هەلومەرجە نوێییە دا بکەن ، بۆیە ئەگەر ژیرانە مامەڵە نەکەین نەک هیچ دەستکەوتێک بەدەست ناهێنین ، بەڵکو ڕەنگە زیان بەو دەستکەوتانەى کە هەشمانە بگەیێنین و دواتر پەشیمان بینەوە

بەگەڕانەوەى بۆ لاپەرەکانى مێژووی دەوڵەمەند بە سەروەرى و خەبات و بەرخودانى پارتى دیموکراتى کورستان بەڕابەرایەتى بارزانى و هەموو ئەو دەستکەوتە مێژووییانەى کە لەرابردوو وئێستاش بەدیهاتووون ، جێگە ئومێدى هەموو کوردێکى دڵسۆز و خاوەن ویژدانە ، بەتایبەت کاتێک دەبینن کە دوژمنان ونەیارانمان چاویان بەو گەشەسەندن و پێشکەوتنن و ئازادى  وئارامییانە کە بەرهەم خوێنى هەزاران شەهید و فرمێسکى دایکى شەهیدان و ئارەقەى پێشمەرگە قارەمانەکان و ماندووبوونى هەموو کوردێکى دڵسۆزە ، هەر جارەوە بە سیناریۆ و شانۆگەر و پیلانگێرییەک دژایەتى خەڵکى کوردستان دەکەن، بۆیە لەم دەرفەتە ناسک و چارەنووسسازە دا ئەرک و بەرپرسیاریەتى هەمووانە داکۆکیی و بەرگریکارێکى سەرسەختى ئەم گەل و قەوارەیە بین و ڕووبەڕووى هەموو مەترسییەکان و شەڕانگێزییەکان و پیلانگێرییەکانیان ببینەوە ، کە نەیاران و بەکرێگیراوەکانیان بەڕێگەى شەڕى دروونى و ئابوورى و سیاسیی نەخشە بۆ دراێژراو کار لەسەر داڕووخانى ئیرادە و ئابوورى   و متمانەبەخۆبوون و کوردبوونى و مێژوو و کەسایەتیی کورد دەکەن ، گرنگە هەوڵەکان لە چوارچێوەى ڕێگریکردن بێت لە لێکترازان بۆ پارێزگاریکردن لە قەوارەى کوردستان و هەموو دەستکەوتەکانى کە مەرامى دوژمنانە

ئەوانەى دوێنى و ئێستا بە هەر ناوێک و ئۆپۆزسیۆنى سەختە و بەڵام هەمان جاش و بەرکرێگیراو و بە قۆرمێکى جیاواز و کوردى زمان ، ئەگەر دوێنى هێرشى سەر بارەگانى حزب و حکوومەتیان دەدات و خەڵکیان ناچار  وپەلکێشى سەر شەقامەکانیان دەکرد ، ئێستاش چەند ساڵێکە بەهەمان ئاهەنگ بوونەتە داردەستى هەمان داگیرکەرانن ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ تێکدان و ئارامى و بڵاوکردنەوەى تیرۆرى فیکرى و لاوازکردنى بڕوا و متمانە و تێکدانى سەقامگیرى و ئاسایشى کۆمەڵایەتى کوردستانن ، ئێستاش بەکرێگیراو و ژەهرڕێژن و پیلانگێرى نەیارانى کوردستان و مەرامەکانیان جێبەجێ دەکەن ، بۆیە لە جیاتى دوژمنانى کورد ، هەرچى خراپ بێت دژى ئەم گەل و قەوارە پەیرەوى دەکەن و خەزمەتى ناحەزانى گەلى کورد ، دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەى پروپاگەندەى و لە ناوخۆ و دەرەوەش خزمەتى دوژمن وپپلانە شوومەکانیان بکەن بۆ درووستکردنى دووبەرەکى و شارچێتى و پارچە پارچەکردن و چاندنى ڕق و کینەى ناوخۆیی لە بەرژوەندى نەیاران و داگیرکەرانى کوردستان

مەرامى دوژمنان ونەیاران لە ناوخۆ و دەرەوە چییە ؟
یەکەم ،، پەلاماردان و هەوڵدان بۆ ناشرین کردنى مێژوو و لێدانى کەسایەتییە مێژووی و خەباتگێرییەکان و  ئینجا هێرشکردنە سەر ئاڵان و شوناس و  چاندنى ڕق و کینە و هاندانى خەڵک و شێواندنى کۆمەڵگە ، خەونى ڕەشکردنى ڕووى گەشى دەسەڵاتى حکوومڕانى هەرێمى کوردستان ، کارکردن بۆ لاوازکدرنى هێزە نیشتیمانپەوەر و ونەتەوەییەکان بە ئامانجگرتنى هەموو کەس دڵسۆز و نیشتیمانپەوەرەکان و ئاسانکارى بۆ خیانەت و بێگانەپەرستى بەناوى ڕزگارکردنى خەڵک و شانۆگەرى ئۆپۆزسیۆن بوون
دووەم ،، بەکارهێنانى دەزگە ومیدیاکانى راگەیاندن و تابوورى پێنجەم ، بۆ سڕینەوەى  بیروباوەرى کوردبوون و کوردایەتى و ڕێگەى درۆ و چەواشەکارى ،بەتایبەتى لەماوەى چەند ساڵى رابردوو هەندێک کەسو لایەنى دۆراو لە ڕووى سیاسى و ئەخلاقەوە ، بەتایبەتى خەونى ئەوە دەبینن کە کەسایەتى و شکۆ و نیشتیمانپەوەرى و کوردسبوون و نەتەوەیی بوون لە نێو مێشک و ڕۆحى تاکى کورد بسڕنەوە ، گەلى کورد تووشى شێواندن و شیرەزە بکەن و وەک چۆن خۆیان هەگبە و شکۆى و کوردبوون لە ناخیاندا سڕاوەتەوە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP