شاراوه نییه ، به هۆی بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه‌وه ، هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌ڵه‌تی سه‌نگ و پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌بێ و به‌تایبه‌ت رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كان و چڕبوونه‌وه‌ی ململانێیه‌كان و شێوازی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه توانیوێتی هاوسه‌نگییه‌كی باش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات ، وێرای هه‌موو ئه‌و بێڵایهنییانهی كوردستان ،به‌ڵام پێده‌چێت ئێران چاوی به‌و گه‌شه‌سه‌ندن وپێشكه‌وتن و تێوهنهگلانهی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنه‌یه‌ت ، به‌رده‌وام و به پاساویی بێ بنه‌ما هێرش وپه‌لاماری ترسنۆكانه و تیرۆریستانه ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شوێنه ئابووری و سڤیل و ستراتیژییه‌كان
دوای چه‌ندین ساڵ شه‌ڕ وململانێی نه‌رمی نێوان ئهمهریكاوئێران له‌كۆتاییدا ، ئه‌و شه‌ڕه نه‌رمه گۆڕا بۆ شه‌ڕی گه‌رم و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كه ئه‌و بهریككهوتننامه ده‌ستیان پێكردووه و ئێستا بووهتهجهنگێكی ئاشكرای رۆژانه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و چه‌ند وڵاتێكیش له‌نێو ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه‌دا تێوه‌گلاون ، له‌و نێوه‌شدا هنهرێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ، كه‌وتۆته نێو چه‌قی ململانێیی ئه‌و ڕووداو و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه ، به‌هۆی پێگه‌ی ستراتیژییه‌كه‌ی ، سه‌قامگیرییه‌كه‌ی وههڵكهوته جوگرافیاكه و هه‌روه‌ها گرنگی ئابووری و وزه‌ی و ئێنجا ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ دژی تیرۆریستان ، ئینجا سه‌قامگیری وئارامی كوردستان بووه‌ته سه‌نته‌رێكی به‌هێزی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه بووه‌ته به‌رده‌وامی هێرشه درۆنی و مووشه‌كییه‌كان ، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاڵۆزتربوونی هاوكێشه ئه‌منییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاسته
ئێستا كوردستان له سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه و جیهان ،خاوه‌ن متمانه و پێگه‌یه‌كی به‌هێزه و دوژمنانی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاویان پێی هه‌ڵنایه‌ت ، هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی شهڕوململانییهكانی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل دژی ئێران ، ده‌یان جار هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئیران و گروپ و میلیشیا وهلائییهكانیانهوه ، به مووشه‌كی بالستیك و درۆنه‌وه په‌لامار دراوه ، ئامانج سه‌ره‌كی ئه‌م هێرشه تیرۆریستیانه بۆ سه‌ر شوێنه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك كه‌رتی وزه و گه‌شتیاری و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و شوێنه ئابوورییه‌كان ،بۆ ئه‌وه‌یه كه به زۆری به ڕێگه‌ی مووشه‌ك و درۆنه‌وه بێته ناو شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه و خۆشی له دۆستایه‌تی ئهمهریكاو و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشتنۆن به دوور بگرێت ، هه‌روه‌ها گوشارێكه كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ویستی ئێران جوڵه نه‌كات ، به‌رده‌وام به درون و مووشه‌ك په‌لاماری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌دات
نه‌یارانی كوردستان له بیریان چووه‌ته‌وه ، زۆر له‌مێژه گه‌لی كورد سه‌لماندوێتی له ژێر هیچ په‌لاماردان و گوشاری هیچ دو‌ژمنێك ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانی نابێت ، ئه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات ، ڕق و كینه‌یه‌كی له‌مێژینه‌یه ، دووره له هه‌موو به‌هاكانی دراوسێتی و به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری و به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ له سێكته‌ره‌كانی ئابووری و بازرگانی و ئاوه‌دانی له گهشهسهدن و پێشكه‌وتندایه
نه‌یارانی كوردستان باش ده‌زانن ،هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان جگه له‌وه‌ی سه‌نگه‌ر وقهڵایهكی به‌رگرییه بۆ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد وكوردستان و له‌هه‌مانكاتیشدا دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر ومتمانه‌پێكراوه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان و ئینجا له‌رووی پێشكهوتنیشهوه تاكه پایته‌ختی پارچه‌یه‌كی رزگاركراوی كوردستانه كه به پێوه‌یه وچۆك دانانێت ، به‌بیری كوردانه، ئاڵای كوردستانه‌وه شهكاوهتر و سروودی نیشتیمانیی ئه‌ی ره‌قیب دڵ و ته‌ختی داگیركه‌ران ده‌له‌رزێنێت
ڕه‌نگه زۆر كه‌س پێیان وا بێت ، مه‌رامی په‌لاماری درۆن ومووشهكهكان ، بنكه‌ی ئهمهریكاوهاوپهیمانانه ، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و دوژمنكاری و هێرشانه خودی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و ئیراده‌ی رزگاریخوازای و شوناسخوازی نه‌ته‌وه‌ی و ده‌ستبه‌ردار بوونی له ئامانجه‌كانی ، له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی سیاسی و نهتهوهییهكهیهتی ، به‌ڵام ئیراده‌ی كوردستان زۆر پۆڵاینتر و به‌هێزتره له‌وه‌ی كه به‌وجۆره هێرشانه بهچهمێت و بله‌رزێت