سیاسه‌تی و دیپلۆماسی به‌تایبه‌تی له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به ئامانج و له‌یه‌كترنزیكبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ره‌وه هه‌یه ، كه وڵاتێك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌م ڕێگیه‌وه په‌یوه‌ندی به وڵاتان یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه‌كانی دیكه‌ی جیهانه‌وه ده‌كات ، یان بریتییه له كۆمه‌ڵێك كرده‌وه و جووڵه‌ی وڵاتێك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاری كردووه له جووڵه‌ی وڵاتان و قه‌واره سیاسییه‌كانی ده‌كات
به‌رده‌وامی سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئیمارات له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ، وایانكردووه كه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ده‌وڵه‌تی ئیماران ببێته یه‌كێك له به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان ، له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووریی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی ، متمانه‌ی دوولایه‌نه و هاوبه‌شیی ستراتیژی بونیاتنراوه
به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی رابردوو و ئێستاشدا سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به به‌هێزكردنی و به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات و له‌گه‌ڵ شێخ بن زاید ئال نههیان،سه‌رۆكی ئیمارات و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێ پرسه گرنگ و ستراتیژییه‌كان ده‌كه‌ن
سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ ئیمارات له قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگدایه به تایبه‌تی كه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌بوزه‌بی ، گه‌یشتۆته قۆناغێكی زۆر به‌هێز وپێشكه‌وتوو و هاوكارییه ئابووری و ستراتیژییه‌كان گرنگیی و بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن پیشان ده‌دات ، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئیمارات ته‌نها له چوارچێوه‌ی سیاسی و دیپلۆماسیی نییه ، به‌ڵكو ئاستی وه‌به‌رهێنانه‌كان گه‌یشتۆته قۆناغێكی زۆر گه‌وره و له رووی ته‌كنۆلۆژی و بواری وزه‌شه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی كه بۆ ئیمارات هه‌رێمی كوردستان ته‌نها ناوچه‌یه‌كی ئاسایی و سیاسی نییه ؛ به‌ڵكو شوێنكی گرنگ و ستراتیژییه بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان بۆ ئێستا و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوووڵات ، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی مێژوویی و گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان ، تا وه‌ك سوود له‌وه په‌یوه‌ندییانه وه‌ربگرێت بۆ سه‌رنجراكێشانی سه‌رمایه‌ی گهوزره ، ته‌كنۆلۆژیا و پرۆژه بواری ژێرخانی كوردستان ، هه‌موو ئه‌مانه هونه‌ری سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه‌یه كه توانیوێتی به په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌نگاوی ورد و ژیری بۆ نراوه
هه‌وڵه‌كانی ئیمارات روون و ئاشكران به شێوه‌یه‌ك كه رۆژ به‌رۆژ ئاستی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كات و تا ئه‌وه‌ی ئیمارات نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی خۆی بۆ كاروباری ئابووری له هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به شوێنكی گرنگ و ستراتیژی ده‌بینێت
به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر جوڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی مه‌سروور بارزانی ، له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان ، گرنگییه‌كانی به‌هێزی به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی داوه ، بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی وڵاتان وه‌ك بنه‌مایه‌كی به‌هێز و سه‌ره‌كی له ستراتیژییی حكوومه‌تی كوردستان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت و هه‌ڵی زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی ،ئابووری ، ئاسایش و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و لایه‌نه‌كانی دیكه ، له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناساندنی به جیهانی ده‌ره‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆر به‌رزدان ، ئیمارات وه‌ك وڵاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ، تا ئه‌و راده‌یه‌كی به ئاڵای كوردستانه‌وه له پرۆتۆكۆڵه فه‌رمییه دیپلۆماسییه‌كان له پێشوازییه‌كان داده‌نێت ،جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان وئیمارات بۆ ساڵانی 2011 ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و كاته عه‌بدوڵڵا زایید ئاڵ نههییان ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاتوتوێی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر كرد ، كه پاسشان له ساڵی 2012 كۆنسووڵخانهی گشتیی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر كرایه‌وه ، دواتر ساڵ به ساڵ ئاستی پهیوههندییه سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و بارزگارگانییهكان گه‌یشته ئاستێكی به‌رز ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتنی مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ، له‌رووی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان