گه‌لی كورد ، له پێناو گه‌یشتن به ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی وه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه‌یه ، ده‌یان ساڵه خه‌بات و قوربانی و ماڵوێرانی بۆ به‌خشیووه ؛ به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك باڵاترین و به‌هێزترین دامه‌زراوه‌ی یاسادان له هه‌ر وڵاتێك و به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان . چونكه په‌رله‌مان ئه‌و شوێنه كه تێیدا یاسایی گرنگ و ستراتیژی لێ ده‌رچێت و بڕیاری گرنگ ده‌درێت و له پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و چاودێری كردنی كاروباری كار‌و پرۆژه‌كانی حكومه‌تی كوردستان ، بۆیه په‌رله‌مان نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و جۆره كارانه ، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له كێشه‌كانی كوردستان و سیاسییه‌كان ، په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆڵی گرنگ و كارا ده‌گێرێت ،چونكه تاكه ده‌زگای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه ، تا له‌وێ بڕیاری گرنگ و چاره‌نووسساز له سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بدات ، چونكه په‌رله‌مانی موڵكی هه‌موو كورده و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هێز ولایه‌نه‌كان و هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان به هه‌موو بیروباوه‌ره جیاوازه‌كان ده‌كات ،ئه‌وانه‌شی كه نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژاردووه ، بۆ په‌رلمان نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و به‌وتایه‌كی دیكه په‌رله‌مانی ناوه‌ندێكی متمانه پێكراو جه‌ماوه‌ری كوردستانه
به‌دڵنییاییه‌وه ،ڕێگریكردن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دروستكردنی كۆسپ و ئاسته‌نگ بۆ ئه‌م دامه‌زراوه نیشتیمانییه ، نه‌ك هه‌ر سووكایه‌تیكردنه به ئیراده و ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان ، له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی گرنگ بۆ چاودێری كاروباره‌كانی حكوومه‌تی كوردستان ، هۆكارێكه بۆ دروستكردنی بێ متمانه‌ی له‌نێوان خه‌ڵك و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،ئاشكرایه هه‌ر هێزولایه‌نێك به‌رنامه و پلان و به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه |، كه زیان به به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل ونیشتیمان بگه‌ێنێت و زیان به گه‌ل و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی په‌رله‌مان بگه‌ێنێت ؛
به‌رژوه‌ندی خاك و نیشتیمان له‌سه‌روه‌ری هه‌موو به‌رژوندییه‌كی دیكه له پێناو شكۆمه‌ندنی و سه‌روه‌رییه‌كان نیشتیمان و ئه‌م هه‌رێمه كه هیوای نه‌ته‌وه‌یی كوردوكوردستانه ، نه‌ك بكه‌وێته نێو داوی به‌رژوه‌ندی و حزبی كه‌سی و حزبی . زه‌رووره‌تێكی مێژووییه سه‌روه‌ری خاك و نیشتیمان و گه‌لی كورد بكه‌ینه پێوه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كوردایه‌تی و كوردستانییه‌ت بكه‌ینه هۆكارێك بۆ پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌وه باج و قوربانی ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی بۆ هێزولایه‌نانه‌ی كه خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن ، هه‌میشه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی پۆڵایین بۆ پارێزگاریكردن له خاك و قه‌واره‌ی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه ، به‌دڵنییاییه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه به كه‌سی مه‌زن و حزبی خاوه‌ن مێژوو و به‌رپرسیار ده‌كرێت
پێوسته و كاتی ئه‌وه هاتووه ، هه‌موو رووداوه مێژووییه‌كانی دوێنێ مان هه‌ر له شۆڕشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ، قوربانیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران كردن و وێرانكردنی زیاتر له 4500 گوند و خوێنی شه‌هیدانمان له بیر نه‌چێت ، كه هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌م نیشتیمانه به‌رهه‌می خه‌باتی و ماندووبوونی دوێنی و ئه‌مڕۆیه ، بۆیه هه‌مووان به‌رامبه‌ر به‌م قه‌واره و په‌رله‌مانه و كاراكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارن ، بۆیه ده‌بێت خۆمان له به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبی دوور بكه‌ینه‌وه ، ئه‌وانه‌ی كه دژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانن و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی یان دروستكردووه ، هیچ جیاوازییان نییه له‌گه‌ڵ دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان ، بۆیه هه‌مووان به‌رپرسیارن و ده‌بێ ڕۆڵی خۆیان بگێڕن په‌رله‌مان بكرێته ڕه‌شماڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووان
به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له بیر نه‌كه‌ین ، چۆن دڵسۆزانه و نیشتیمانپه‌وه‌رانه ، كاری كردووه ، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانانه بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه ستراتیژی و نه‌ته‌وه‌ییه ؛ چونكه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وپه‌رله‌مانی كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه ، بۆیه ده‌بێ ته‌بایی و نیشتیمانپه‌وه‌ری و بكه‌ینه پێوه‌رێك له پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون ، به‌پێچه‌وانه هه‌ر كوردستان لاواز ده‌بێ و نه‌یارانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن بۆ بێهێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
كاتی ئه‌وه هاتووه ، به ڕۆحییه‌تی خه‌بات و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی و پێشمه‌رگانه و خۆنه‌ویستانه ، هه‌نگاوه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ین و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كوردوكوردستان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه بخه‌ین ، چونكه په‌رله‌مان و حكوومت موڵكی هیچ حزب و لایه‌نێك نییه ، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به پێی قه‌باره‌ی خۆیان هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ؛ په‌رله‌مان له بارمته‌گرتن و سڕكردن و چه‌قبه‌ستوویی سیاسیی رزگار بكرێت كه‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه په‌كخراوه ، ده‌بێت هه‌نگاوی كوردانه بهاوێژین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و له پێناو سه‌ركه‌وتنی خاك ونیشتیمان و گه‌ل و كوردستان