گەلى کورد یەکێکە لەو نەتەوە ڕەسەنانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، زیاتر لەیەک سەدەیە ، خەبات و تێکۆشان دەکات لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواکانى و ژیانێکى سەربەست لەسەر خاکى باب و باپیرانى، لەو پێناوشدا چەندین راپەڕین و شۆڕشى دژى داگیرکەرانى کوردستان بەرپاکردووە ، هەزاران پێشمەرگە و ڕۆڵەى ئەم نیشتیمانە گیان و خوێنیان بەخشیووە ، هەروەها سەدان گوندى ئەم کوردستان وێرانکران و هەزاران کەسى دیکەش لە وشوێنى خۆیان ڕووبەڕووى ئاوارە بوون و ڕاگواستن کرانەوە و خەونى دوژمنان ئەوە بوو گەلى کورد ئاسەواریشى نەمێنێت یانیش لەنێو گەل و نەتەوەکانى دیکە بتوێنەوە
هەر ئەوەش بوو راپەڕینە مەزنەکەى ساڵى 1991 دژى داگیرکەران و فاشیزمەکان دەستپێکردن و بەدەست وبازوى هێزەکانى پێشمەرگە و جەماوەر و قوربانیدان و خوێنى شەهیدان ، بانگەوازى سەرۆک مسعود بارزانى ،یەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدراو باشوورى کوردستان دواى دەیان ساڵ لە داگیرکارى و ستەم و زۆردارى ڕژێمى بەعس ، بووە خاوەن پەرلەمان و حکوومەتى هەرێمى کوردستان ؛ مێژوو گەواهیدەرە ، لەو قۆناغەشدا وێراى ئەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان 52%ى دەنگەکانى بەدەستهێنا ، بەڵام لە پێناو ناوبانگى گەلى کورد و ئەزموونى هەرێمى کوردستان ، بەناچارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى 50 بە 50 پێکهات ، ئەو هەنگاوە وایکردووە کە تا بە ئەمڕۆ ئاسەوار و کاریگەرییەکى خراپ بەدواى خۆیدا جێبهڵێت ، بۆیە هەر پارتى و گەلى کورد دواى 34 باجەکەى دەداتەوە ،چونکە دوژمنان پیلانى لەناوبردنى هەرێمى کوردستانیان دەگێرا ، گەلێک بە درێژایی مێژوو تەنها بەهۆى کوردبوون ڕووبەڕووى دڕندەترین مامەڵەى دوژمنانى دەبووە و وێراى ئەوەى هەمیشە کوردستان شوێنک و پەنایەگ بووە بۆ گشت هێزە ئازادیخوازەکان بە تایبەتى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان ، بۆیە لەماوەى 34 ساڵى رابردوو ، ئەم گەل و ئەزموونە ڕووبەڕووى سەختى و هەوراز و نشێوى سەخت بووە هەر لە شەڕى دیکتاتۆرییەت و ئازادى عێراق و ئینجا شەڕى تیرۆریستان و شەڕى کۆڕۆنا و قەیرانى دارایی و گوشارەکانى بەغدا بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان
وێرایی هەموو ئاستەنگ و کێشەکان گەلى کورد لە پێناو پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێم و دەستکەوتەکانى و دیموکراسى و ئازاد ، بەڵام وەک هەمیشە و بەهێزتر لە جاران ڕوویان لە سندووقەکانى دەنگدان کردەوە بۆ ئەوەى ببنە خاوەن پەرلەمان و حکوومەتێکى بەهێز و کارا ، بەڵام ئەوا نزیکەى 2 ساڵە نەر پەرلەمان کاراکرایەوە و نە حکوومەتى کوردستانیش پێکهێنرا ، ئەوەش دۆخێکى پڕ لە نیگەرانى لە نێو خەڵکى کوردستان خولقاندووە ، بۆیە کاتى ئەوە هاتووە کە هەر هێزولایەنێک بە قەوارە و قەدەرى خۆى رازى بێت ، نەک بەهەڕەشە و قسەى بێ بنەما هەوڵى زیانگەیاندن بە قەوارەى هەرێمى کوردستان بدرێت
لەو نێوەدا ، سەرۆک مسعود بارزانى ، لە دەستپێشخەرى و پەیامى مێژووییدا ، داواى لە گشت هێزولایەنەکانى کوردستان کرد تا بەڕۆحێکى نیشتیمانپەوەرى وکوردپەوەرى هەوڵەکانیان بۆ بەگەڕخستنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى کابینەى نوێی حکوومەتى کوردستان و چارەسەرى ئەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییە بکەن ، چۆنکە خوێندنەوە و دیدگایی سەرۆک بارزانى بۆ رەوشى هەستیارى ئێستاى ناوچەکە و جیهانە ، بەتایبەتى داواکاریی ناڕەواى یەکێتییەکەى باڤڵ تاڵەبانى ، بۆ وەرگڕتنى پۆستى سەرۆکى هەرێم و زۆربەى پۆستەکانى نێو حکوومەت ، پێچەوانەى هەموو بنەماکانى دیموکراسییە کە لە هیچ شوێنکى دوونیا بوونى نەبووە ، بۆیە زۆر گرنگە ئەم دەستپێشخەرى و پەیامى جەنابى سەرۆک بە هەند وەربگرێت و سوود و کوردایەتى و بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوەى کورد و نیشتیمان بکەنە پێوە و سوودیش لە ئەزموونى سیاسى وکوردایەتى وەربگڕن
کاتى ئەوە هاتووە ، هەنگاوەکان تەنها لەچوارچێوەى لێدوانى میدیایی و بۆنەکان نەبێت ، بەڵکو بە ڕەچاوگرتنى رەوشى ئاڵۆزى ئێستاى ناوچەکە و دەوروبەرمان ، کار بۆ پێکهنانى حکوومەتى کوردستان بکرێت ، چونکە پارتى حزبێکى ملیۆنییە ، جێگەى متمانەى خەڵکى کوردستانە ، هەمیشە لە پێناو سەروەرى و بەهێزى سەنگ و پێگەى کوردستان باج و قوربانى زۆر بەخشیووە ، پارتى حزبى خاکەرایی کوردستانیانە ، بە کردەوە کار بۆ بەهێزکردن و پێشخستنى کوردستان دەکات و پرۆژەکانى کارەبا و ڕێگاوبان و ئاوى خواردنەوە و ئارامى و ئاسایش و سەقامگیرى کردووە و چونکە بەرژوەندییە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکان لەسەرووى هەموو پرسێکى دیکەوەیە ، ئەوەش ئاماژەیە بەوراستییەى کە گەلى کورد بۆ گەیشتن بە ئێستاى ئازادى و شکۆمەندى کوردستان خەبات و قوربانى زۆر بەخشیووە و خوێنى زۆر فیداى ئەم کوردستانە کردووە ، بەرگرىلە قەوارەى کوردستان کردووە و بۆیە دەبێت ڕێز لە ئیرادە و دەنگى ئەم کوردستانە بگیرێت .