وێراى ئەوەى چەندین جار سەرکردایەتى سیاسى کوردستان بە ئاشکرا ، رایگەیاندووە کە نە لە رابردوو لە ئێستا وداهاتووشدا هەرگیز هەرێمى کوردستان نەبووەتە هەڕەشە و مەترسى بۆ سەر هیچکام لە دراوسێ و وڵاتانى ناوچەکە و لەگەڵ ئەوەى وڵاتانى داگیرکەرى عەرەب،فارس،تورک زیانى زۆریان بە گەلى کورد گەیاندووە و پێچەوانەکەى هەرێمى کوردستان و گەلەکەى سوودی زۆریان هەبووە ، بەتایبەتى بۆ ئێران ، بەڵام هەڵسوکەوتەکانى ئێران بە پەڵاماردانى مووشەکى بالستیک و درۆنى و گوشارەکانى لە بەغدا بۆ سەر هەرێمى کوردستان ، ئاماژەیەکى روونن ، بەڕاستییەکى حاشاهەڵنەگر ، کە دۆستایەتى ئێران هاوشێوەى گورێک وایە لە پێستى مەر دا ، لە کاتێک دەبووایە دراوسێ وەک قەڵغانێکى متمانەپێکراو بووایە بۆ دراوسێیەکى ، بەڵام ڕێک پێچەوانەکەى مان بینى ئەویش بە وەشاندنى خەنجەرى ژەهراوى ، دۆستایەتى چۆن وادەبێت لەسەرەوە جۆرێک مامەڵە بکەیت و لە بنەوەش وەک دوژمنێکى دڕندە هەڵسوکەوت بکەیت و بەهەر چى چەکى کۆمەڵکوژ و وێرانکەرە هێرشى سەر هەرێمى کوردستان بکەیت
دەمهەوێت بڵێم، سەرەڕاى ئەوەى لەماوەى رابردوو ، نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێمى کوردستان ،چەندین جار دڵنییایی داوەتە وڵاتانى دراوسێ و بەتایبەتى ئێران بۆ ئەوەى هیچ شێوەیەک ئێران نابێتە شوێنک بۆ هەڕەشە و مەترسى بۆ دراسێیەکانى ، بەشداریشى لە بەخاکسپاردنى خامنەی کرد ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان هەمیشە جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە ، کوردستان بێلایەن دەبێت لەو شەڕو ململانێیانەى ناوچەکە ، بەڵام ئێران هیچ گوێى بەو کاردانەوەى کوردستان نەدا ، بە مووشەکى بالستیک و درۆنى بۆمبرێژکراو پەلامارى کوردوکوردستانى دایەوە
هێرش و پەلاماردانە بێ پاساو و دوژمنکارانەى ئێران سەلماندى ، کە ئێران مەڕێکە لە پێستى گورگدا ، چونکە ئەو پەڵاماردانانە ، رق و کینەیەکى ئاشکرایە بەرامبەر بە خەڵکى کوردستان ، ئەوەش هەموو راستییەکانى سەلماند کە خودى ئێران سەرچاوە ناسەقامگیرى و شەڕ و ئارامى سیاسى و ئەمنى و ئابوورییە لە سەر ئاستى ناوچەکە و دوونیادا ، لە کاتێکدا هەرێمى کوردستان دۆستایەتى لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەیە هەر لە ئەمەریکاوە بگرە تا دەگاتە ئێران و وڵاتانى عەرەبى و هەموو ناوچەکە ، هەرگیز هەرێمى کوردستان نەچوونەتە نێو بەرەى شەڕى جەمسەرییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە ، بەڵام ئەوەى دەبینرێت ڕێک پێچەوانەکەیەتى و رۆژ بە رۆژ ئێران بەشێوەیەکى دوژمنکارانە و سەرسەختانە پەڵامارى خەڵک و خاکى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە سڤیلەکان دەکات
دەسەڵاتى ئێران دەیانەوێت بە زۆر هەرێمى کوردستان لەو شەڕدا تێوەبگڵێنن ، لە کاتێکدا شەڕ لە باشوورى ئێران و گەرووى هورمزە ، ناوچە دوور دەستکەکانى ئێران و ناو دەریا و ئاسمانە ، بۆ چى ناچن توڵەى شکست و ریسواییەکانتان و کوژرانى دەیان کەسایەتى سیاسى و سەربازیتان لە ئەمەریکاو ئیسرائیل ناکەنەوە ، دێت ڕق و کینەکانتان بە سەر گەلێکى ستەملێکراو و ئاشتیخوازى وەک گەلى کورد و هەرێمى کوردستان بەتاڵ دەکەن ؟
بەدڵنییاییەوە ، ئەگەر عێراق تۆزقاڵێک سەروەرى هەبووایە یانیش هاوسۆزى لەگەڵ ئێران نەبووایە ، هەرگیز تاران بوێرى نەدەکرد پەلامارى هەرێمى کوردستان بدات و وەک قەوارەیەکى یاسایی ودەستوورى و سنوورێکیش بۆ ئەو پێشێڵکارییانە دادەنرا ؛ لە کاتێکدا ئەمەریکاوهاوپەیمانان ئەرکى خۆیان بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسمان وزەوى هەرێمى کوردستان لە هەڕەشەى دراوسێی بە ناو دۆست و بەکردەوە دوژمنەکانمان بەجێدەگەێنن، بۆیە دەبێ بزاین کە ، هەرێمى کوردستان و گەلى کورد ، هەرگیز نەچوونەتە نێو شەڕى جەمسەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە و نەبوونەتە مەترسى بۆ سەر وڵاتانى ناوچەکە و جیهانیش