دواین هەواڵ

ڕێک_کەوتن لەسەر بوز

‌ یوسف تەلعەت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

 قسەیەکی کوردەواری هەیە دەڵێت [ بڕۆ لەسەر بوزی بنوسە ] مەبەستی لەسەر بەفر بینوسە و کەتوایەوە بێگومان نامینـێت جا نوسینی قەرز بێ یان ڕێکـکەوتنـێـک 
لەدوایی ڕاپەڕین و دروست بوونی پەڕلەمان و شەرعیەت دان بەحکومەتی هەرێم  لەنێو ژینگەی سیاسەتی هەرێمی کوردستان چەندین هاوپەیمانی و ڕێککەوتنی سیاسی و بەیەک لیست بەشداری لەهەڵبژاردن هەبووە و هەر دەمینێت پڕۆسەیەکی ئازادی و دیموکراتیە

 پرسیاری من لێرەدایە ! ئایا هەموو ئەو ڕێککەوتن و هاوپەیمانە سیاسانەی کراوە لەسود و قازانجی گەلی کوردستان و ژینگەی سیاسی هەرێم دابوونە بێگومان نەخێر 
ساڵی 2005 ڕێککەوتنێکی سیاسی لەنێو پەڕلەمان لەنێوان [ پارتی و یەکێتی و سۆسیالیست و یەکگرتوو و شیوعی تورکمان و ئاشوریەکان و پارتی کرێکارن ] کرا لەئەنجامدا  حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سیاسی یەکڕیزی و یەک بڕیاری دووبارە شەرعیەتی بەدەست هێنا دوور لەگێژاوی سیاسی و توانیان چەندین دەسکەوت  بۆ پڕۆسەی سیاسی و پێکەوە ژیان و کارکردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی باشور و ئاوەدان کردنەوەی کوردستان بەدەست بێت 

لەبەرواری 27 \ 7 \ 2007  
ڕێککەوتنی ستراتیژی لەنێوان پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی  جەنابی سەرۆک بارزانی و خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال واژۆکرا لەئەنجامدا بووە هەوێنی ئاشتی ئەو دوو جەمسەرە جیاوازەی هەرێمی کوردستان  کۆتایی بە جاڕنامەی دوو ئیدارەی و شەڕی ناوخۆ هات و بەیەکڕیزی و تەبایی وەک دوو هاوپەیمان لەپێناو کوردستانێکی ئاوەدان و سەقامگیر کاریان دەکرد  

دەمەوێت باسی خاڵێکی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژیە بکەم لەڕووی ڕاگەیاندنەوە کە پابەندبوون بوو بەئەخڵاقی ڕۆژنامەگەری و ڕێسا و یاسای حکومەت دەربارەی ڕاگەیاندن و ڕێگەنەدرێت هیچ کەسێکی نابەرپرسانە  هیچ پەیڤێک و وشەیەکی نابەرپرسانە بڵێت و بنوسێت دژی قەواری هەرێمی کوردستان 
وەدواتر بەیەک لیست ساڵی 2009 پارتی و یەکێتی بەشداریان لەهەڵبژاردن کردوو زیاتر لە 70% دەنگەکانی بەدەست هێنا 

لەدوایی دروستـبوونی ئۆپۆزسیۆن و ناسەربەخۆیان و بەئەندازیاری دەرەکی و تێکدانی نێوماڵی کوردی و هەڵخەڵاتاندی بەشێک لەدەنگدەرانی کوردستان وەزحێکی ناسیاسی و پڕ لەگێژاو دروستبوو بەداخەوە 

بەشێکی لەخەڵکی وایان دەزانی دەنگدان بە حیزبی ئۆپۆزسۆن بەپڕۆسەیکی دیموکراتی هەمان ژینگەی سیاسی ئەوڕوپا دێتە ئاراوە بەڵام دەنگدان بەو ئۆپۆزسیۆنانە دەنگدان بوو بەیەکێتی و نەیارانی کورد 

هەرلەدروستبوونی گۆڕانەو بەدەستهێنانی 25 کورسی دواتر بەهەوڵێکی دەرەکی لەپێناو دژایەتی کردنی پارتی و قەوارەی هەرێم  ڕێککەوتن نامەی دەباشانیان مۆرکرد لەساڵی 2016 واتا 25 کورسی پەڕلەمانی  ئۆپۆزسیۆن چووە خزمەتی یەکێتی کە بەشێکە لەحکومەت تەنها لەدژی پارتی بەڵام نەیان توانی لە 11 بەش و 20 مادە ڕێککەوتنەکە تەنها 2 بەشی جێبەجێ بکەن جونکە ئیرادەی کورد و پارتی زۆر لە پیلانگێڕی ناوخۆ و دەرەکی بەهێزترە 

دواتر دروستبوونی حزبی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری  بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح بەشێک لەقسەکانی ئەوەبوو وەک ئۆپۆزسیۆنەکانی تر لەگەڵ حزبی دەسەڵات ڕێکناکەوێ و ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی دەپارێزێت بەڵام چەند مانگێکی کەم دوای هەڵبژاردن لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار گەڕاوە ناو یەکێتی و دەنگدەر و هەڤاڵەکانی خۆی جێهێشت لەبەرامبەر پۆست و دەسەڵات 

وە ئێستاش شاسوار کەسەردەمێک شاسواری خیانەت و جاشایەتی بوو لەدژی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆی کوردستان ئێستاش دوای چەندین ساڵ لەچاوەشەکردنی خەڵکی کەوا خۆی نیشاندەدا ئەو لەدژی حزبی دەسەڵات بەتایبەت ماڵی جەلال تاڵەبانی و سەرکردەکانی یەکێتیە و دەیگوت دەبێت لەسێدارە بدرێن خەڵکی بەم قسانە چەواشە دەکرد دواتر ماسکەکەی لادا و گوتی ئێمە و یەکێتی یەکین 15 کورسیەکەی تەسلیم بەیەکێتی کردەوە و گۆتی قەوارەی هەرێم دەبێ نەمێـنێـت 
ئێمە پێیان دەڵێن رێککەوتنەکانتان ئەندازیاری دەرەکی  لەسەر بەفر نوسینە دڵنیابن وەک ئەوانی پێش خۆتان دەتوێنە و وەک چۆن مامۆستا هەژاری شاعیر دەڵێت 
هەزار خایینی وەک تۆمان دیوە 

بەئـاوات نـاگـا لەڕێگا تۆپـیـوە 
کورد هەر ئەمێنێ و مافی دەسێنی 
  یادی تۆش دەکا جار جار بەجوێنی 

 ئیرادەیەکی خۆڕاگر وەک داربەڕووی کوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی پشت ئەستور بە 1 ملیۆن دەنگ هەردەم سەر دەکەوێ

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP