دواین هەواڵ

ڕاوێژکارێکی بنەماڵەی شاهانەی سعودیا هەوڵی تیرۆر کردنی سەرۆک بارزانی دەگێڕێتەوە

‌ یوسف تەلعەت

02/02/2025

لەدوایی نسکۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلول دەزگایی هەواڵگری ڕژێمی فاشستی عێراق دایمەن لەهەوڵدابووە سەرکردایەتی پارتی تیرۆر بکات  ،، ساڵی 1979 جەنابی سەرۆک بارزانی بەمەبەستی پتەوکردنی رێکخستـنەکانی شۆڕشی گوڵان  سەرەدانی ڤیەنـنای کرد بەیاوەری چەند سەکردەیەکی پارتی لەوانە ئازاد بەرواری  دکتۆر پیرۆت  فارس باوە چەندانیتر  دارای عەتار کە ڕاوێژکاری بنەماڵەی شاهانەی سعودیا بوو لەکتێبی هەگبەی ڕێبوارێکی تینوودا بیرەوەری و بۆچۆون هەوڵی تیرۆرکردنی جەنابی سەرۆک بارزانی دەگێڕتەوە دارا عەتار لەدایکبووی ساڵی 1941ی شاری سلێمانیە  و لە هەرەتی لاویەتیدا دەچێتە ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ،، دواتر ساڵی 1961 دەچێتە بەریتانیا بەمەبەستی خوێندن  هەر لەو ساڵەدا یەکەمین نامەی سەرکردایەتی [  شۆڕشی ئەیلول ] لەبارەی دەستپێکردنەوەی شۆڕش لەڕێگەی ئەوەوە گەیاندراوەتە [ د . کەمال فواد ] نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەڵمانیا   

ساڵی 1967 تا 1970 لەبریتانیا نوێنەری فەرمی ژەنەڕاڵی چیاکان  [ بارزانی نەمر ] بووە وە ساڵی 1971 بەهەمان ئەرک دەگوازرێتەوە بەیرووت   دوواتر ساڵی 1972 دەبێتە بریکاری کارەکانی شازادە خالیدی شا عبدالله سعودیا  وە دواتر وەک ڕاوێژکاری فەرمی شازادە سەلمان بن عبدالعزیز دەسبەکاربوو کە ئێستا پادشای سعودیایە [ مەلیک سەلمان  ] تا ساڵی 1999  زیاتر لە25 ساڵ ڕاوێژکار و بریکاری کارەکانی شازادەکانی [ السعود ]  بووە 

گێڕانەوەکە وابووە:

ڕۆژێکی کۆتایی مانگی دوانزەی ساڵی 1978 کە ئەوکاتە لە [ لەندەن ] سەرقاڵی کاروباری پەیوەندییەکانی کورد بووم  پەیوەندیەکم  پێوەکرا کە جەنابی کاک [ مەسعود بارزانی ] لەدیمەشق ویستوویەتی قسەت لەگەڵ بکات بەڵام تۆی دەستنەکەوتووە ناونیشانێکیان پێدام تا پەیوەندی پێوە بکەم کاتێک پەیوەندیەکەم کرد برای بەرێزم [ ئازاد بەرواری ] وەڵامی دایەوە گوتم دەمەوێت لەگەڵ کاک  [ مەسعود بارزانی ] قسەبکەم یەکڕاست فەرموو لەگەڵ جەنابیان کەوتینە قسە و هەواڵ پرسین پێی گۆتم لەڕێگەی [ دکتۆر پیرۆت ] نامەیەکت بۆ دەنووسم بۆ هەندێ پێداویستی و داواکاری منیش گووتم بەسەرچاو  ئەوکات نوێنەری پارتی و شۆڕش بووم لە بەریتانیا  چەند ڕۆژێک دوای ئەوە نامەکەم گەویشتە دەست چووم پێداویستیەکانم دابین کرد لەنامەکەدا هاتبوو دەچن بۆ [  ڤیەنـنا ] منیش  چوومە [ ژنێف ] لەوێشەوە بەشەمەندەفەر چوومە ڤیەننا لەویشەوە چوومە ئەو ناونیشانەی کەپێیان دابووم هۆتێلێک بوو کەگەویشتم دکتۆر پیرۆتم سەرەتا بینی دوواتر کاک مەسعود منیش جانتایەکم پێبوو کە ئەوداواکارییانەی هەیان بوو لەناوی هەڵمگرتبوو پێم دان و گووتم دەڕۆمەوە لەندەن کارم هەیە بەڵام لەسەر داوای کاک [ مەسعود بارزانی ] نانی ئێوارەمان لەچێشتخانەیەک خواردوو شەوی  

7 \ 1 \ 1979  گەڕماوە لەندەن کاتێک گەویشتمەوە دووڕۆژ دواتر هەواڵی ئەوەم بیست کەهەوڵی تیرۆرکردنی کاک مەسعود دراوە منیش شۆک بووم چونکە شەوی پێشتر لەگەڵیان نانم خواردبوو هیچ مەترسیەکیش نەبوو دیارە ڕووداوەکە وابووە کەمن چووم بۆلاین لەڤیەننا کڵاوێکی فەرووی [ ڕووسی ] یم کڕیبوو چونکە زۆر ساردبوو لەکاتی نان خواردن لەچێشتخانەکە جەنابیان گووتی ئەو کڵاوە چیە منیش گووتم ئەوە وەک گەرم کەرەوەیەک وایە ئێرەش ساردە گەر دەفەرمووی دەیدەم بەتۆ بەنا دڵی وەریگرت و لەسەری کرد کەئێمە هاتینە دەرەوە لەچێشتخانەکە چاودێریمان کراوە کە [ کاک مەسعود ] دەزگایی هەواڵگری نیشانی کردووە کەکڵاوێکی فەروو داری ڕووسی لەسەرە لەڕێگای شوێنی حەوانەوەدە هۆتێلەکە و جەنابیان دەستنیشان کراون ،، دوایی چەند ساڵێک بۆێ گێڕامەوە گوتی دوایی ڕۆیشتنی تۆ لەکاتی ئێوارەیی ڕۆژی دواتر 

8 \ 1 \ 1979 لەماڵی  دپیرۆت [  فارس باوە ] فەرماندەیی پێشمەرگە ئەوکات ئەویش لەڤیەننا بوو هاتە لام بەهەرا و دەنگە و دەیگووت من چەند ساڵە پێشمەرگەبووم خۆشەویستی کوردستان جەنابت لەدڵمـدایە دوایی کەهاتینەوە خوارەوە لەسەر پلیکانەکان ئەو کڵاوەی تۆ پێتدابووم زۆر گەرم بوو منیش دام بەئازاد بەرواری  و ئەو لەپێشمانەوەبوو فارس باوەش لەلای من بوو و دەستی گرتم دەڵێ مەڕۆ هەست بەمەترسی دەکەم لەو کاتەشدا تەقەکەرەکە تەقە ئازاد بەرواری دەکات وادەزانێ کاک مەسعودە چونکە کڵاوە فەروودارەکەی لەسەرە و د پیرۆتیش بریندار دەبێت  حەمە ڕەزا یاوەری کاک [ مەسعود ] ی دەکرد دەمانچەیەکی دەنگی هەوایی پێدەبیت و تەقە دەکات و چەکدارەکان هەڵدێن و ئازاد بەواری دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و جەنابی [ کاک مەسعود بارزانی ] لەم هەوڵە شکست خواردووەی تیرۆرکردنی ڕرزگار دەبێت    

لەم یادەدا دەڵیم نەک ئەم پیلانەی ڕژێمی فاشستی ئێراق لەگۆڕنرا بەڵکو خۆشیان و ڕژێم و بیر و باوەڕە دیکتۆریەکەیان لەگۆڕنرا  وەلەئێستادا 

 سەرۆک بارزانی پێشڕەو و مەرجەعی گەلەکەیەکەتی بەهەمان بیڕ و باوەڕ و ئامانجی کوردانەی ئەوکات لە باڵاترین پێگەدایە لەجیهاندا  ..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP