قسەیەکی کوردەواری هەیە دەڵێت [ بڕۆ لەسەر بوزی بنوسە ] مەبەستی لەسەر بەفر بینوسە و کەتوایەوە بێگومان نامینـێت جا نوسینی قەرز بێ یان ڕێکـکەوتنـێـک
لەدوایی ڕاپەڕین و دروست بوونی پەڕلەمان و شەرعیەت دان بەحکومەتی هەرێم لەنێو ژینگەی سیاسەتی هەرێمی کوردستان چەندین هاوپەیمانی و ڕێککەوتنی سیاسی و بەیەک لیست بەشداری لەهەڵبژاردن هەبووە و هەر دەمینێت پڕۆسەیەکی ئازادی و دیموکراتیە
پرسیاری من لێرەدایە ! ئایا هەموو ئەو ڕێککەوتن و هاوپەیمانە سیاسانەی کراوە لەسود و قازانجی گەلی کوردستان و ژینگەی سیاسی هەرێم دابوونە بێگومان نەخێر
ساڵی 2005 ڕێککەوتنێکی سیاسی لەنێو پەڕلەمان لەنێوان [ پارتی و یەکێتی و سۆسیالیست و یەکگرتوو و شیوعی تورکمان و ئاشوریەکان و پارتی کرێکارن ] کرا لەئەنجامدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سیاسی یەکڕیزی و یەک بڕیاری دووبارە شەرعیەتی بەدەست هێنا دوور لەگێژاوی سیاسی و توانیان چەندین دەسکەوت بۆ پڕۆسەی سیاسی و پێکەوە ژیان و کارکردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی باشور و ئاوەدان کردنەوەی کوردستان بەدەست بێت
لەبەرواری 27 \ 7 \ 2007
ڕێککەوتنی ستراتیژی لەنێوان پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی و خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال واژۆکرا لەئەنجامدا بووە هەوێنی ئاشتی ئەو دوو جەمسەرە جیاوازەی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە جاڕنامەی دوو ئیدارەی و شەڕی ناوخۆ هات و بەیەکڕیزی و تەبایی وەک دوو هاوپەیمان لەپێناو کوردستانێکی ئاوەدان و سەقامگیر کاریان دەکرد
دەمەوێت باسی خاڵێکی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژیە بکەم لەڕووی ڕاگەیاندنەوە کە پابەندبوون بوو بەئەخڵاقی ڕۆژنامەگەری و ڕێسا و یاسای حکومەت دەربارەی ڕاگەیاندن و ڕێگەنەدرێت هیچ کەسێکی نابەرپرسانە هیچ پەیڤێک و وشەیەکی نابەرپرسانە بڵێت و بنوسێت دژی قەواری هەرێمی کوردستان
وەدواتر بەیەک لیست ساڵی 2009 پارتی و یەکێتی بەشداریان لەهەڵبژاردن کردوو زیاتر لە 70% دەنگەکانی بەدەست هێنا
لەدوایی دروستـبوونی ئۆپۆزسیۆن و ناسەربەخۆیان و بەئەندازیاری دەرەکی و تێکدانی نێوماڵی کوردی و هەڵخەڵاتاندی بەشێک لەدەنگدەرانی کوردستان وەزحێکی ناسیاسی و پڕ لەگێژاو دروستبوو بەداخەوە
بەشێکی لەخەڵکی وایان دەزانی دەنگدان بە حیزبی ئۆپۆزسۆن بەپڕۆسەیکی دیموکراتی هەمان ژینگەی سیاسی ئەوڕوپا دێتە ئاراوە بەڵام دەنگدان بەو ئۆپۆزسیۆنانە دەنگدان بوو بەیەکێتی و نەیارانی کورد
هەرلەدروستبوونی گۆڕانەو بەدەستهێنانی 25 کورسی دواتر بەهەوڵێکی دەرەکی لەپێناو دژایەتی کردنی پارتی و قەوارەی هەرێم ڕێککەوتن نامەی دەباشانیان مۆرکرد لەساڵی 2016 واتا 25 کورسی پەڕلەمانی ئۆپۆزسیۆن چووە خزمەتی یەکێتی کە بەشێکە لەحکومەت تەنها لەدژی پارتی بەڵام نەیان توانی لە 11 بەش و 20 مادە ڕێککەوتنەکە تەنها 2 بەشی جێبەجێ بکەن جونکە ئیرادەی کورد و پارتی زۆر لە پیلانگێڕی ناوخۆ و دەرەکی بەهێزترە
دواتر دروستبوونی حزبی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح بەشێک لەقسەکانی ئەوەبوو وەک ئۆپۆزسیۆنەکانی تر لەگەڵ حزبی دەسەڵات ڕێکناکەوێ و ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی دەپارێزێت بەڵام چەند مانگێکی کەم دوای هەڵبژاردن لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار گەڕاوە ناو یەکێتی و دەنگدەر و هەڤاڵەکانی خۆی جێهێشت لەبەرامبەر پۆست و دەسەڵات
وە ئێستاش شاسوار کەسەردەمێک شاسواری خیانەت و جاشایەتی بوو لەدژی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆی کوردستان ئێستاش دوای چەندین ساڵ لەچاوەشەکردنی خەڵکی کەوا خۆی نیشاندەدا ئەو لەدژی حزبی دەسەڵات بەتایبەت ماڵی جەلال تاڵەبانی و سەرکردەکانی یەکێتیە و دەیگوت دەبێت لەسێدارە بدرێن خەڵکی بەم قسانە چەواشە دەکرد دواتر ماسکەکەی لادا و گوتی ئێمە و یەکێتی یەکین 15 کورسیەکەی تەسلیم بەیەکێتی کردەوە و گۆتی قەوارەی هەرێم دەبێ نەمێـنێـت
ئێمە پێیان دەڵێن رێککەوتنەکانتان ئەندازیاری دەرەکی لەسەر بەفر نوسینە دڵنیابن وەک ئەوانی پێش خۆتان دەتوێنە و وەک چۆن مامۆستا هەژاری شاعیر دەڵێت
هەزار خایینی وەک تۆمان دیوە
بەئـاوات نـاگـا لەڕێگا تۆپـیـوە
کورد هەر ئەمێنێ و مافی دەسێنی
یادی تۆش دەکا جار جار بەجوێنی
ئیرادەیەکی خۆڕاگر وەک داربەڕووی کوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی پشت ئەستور بە 1 ملیۆن دەنگ هەردەم سەر دەکەوێ