کوشتنی جاش
کوشتنی جاشەکان هیچ کات کارێکی باش نیە (له‌روی ستراتیجی)، بەڵکو خراپترین ئیشێکە کە چەکدارانی شۆڕشگێڕی کورد بیکەن ( مەگەر بۆ هەندێک حاڵەتی تایبەت) ده‌نا به گشتی وه‌ك پرنسیپ نه‌ك سودی نیه بگره لێكه‌وته زیانبه‌خشه‌كانی زۆر زیاترن.
له راستیا ئەم بابەتە هه‌روا بابەتێکی عاتیفی ساده نیە، تا یەکێک بێت و بڵێ کورە ئەوانە خائینن دەبێ بتۆپێنرێن!
بەڵێ ئەوانە خائینن بەڵام مەسەلەکە هەروا سادە نیە.
بێگومان وه‌ك زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌كانی تر كه خه‌ڵكی ئێمه زۆر به ئاسان قسه‌ی تیا ئه‌كه‌ن و بڕیاری تیا ئه‌یه‌ن به‌تایبه‌ت كه خۆیان به شێك نه‌بن له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیارانه و دەستو قاچیانی تیا نەبێ، تەنها دەمیانی تیابێ. بەهەر حاڵ…
له بنه‌ماوه ده‌بێ بزانین هەر كارێكی پارتیزانی بۆ کوشتنی جاشێك سه‌ره ڕا ریسك و تێچوه‌كه‌ی به نه‌تیجه‌ش هیچ زیانێک بە رژێمی وڵاتەکە ناگەیەنێت.
چالاكی له‌م شێوه سەرکەوتو بێت یا شکستخواردو لە کۆتاییا بکوژو کوژراو هەردوك هه‌ر کوردن، بۆیه به دیوێكدا ئەم ستراتیجە هەر دو بارە وێنەیەکە لە وێنەکانی شەڕی ناوخۆ و ته‌واو كردنی خودی ئه‌و ئامانجه‌ی وڵاته داگیركاره‌كان دیارده‌یه‌كی وه‌ك جاشایه‌تیان تیا دروستكردوه.
وه‌ك نوسه‌ری توركی پشتیوانی دۆزی كورد ئیسماعیل بێشكچی ده‌ڵێ (ئامانجی رژێمه‌كان له چه‌كداركردنی كورده‌كان بۆ درز خستنه ناو كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورده له سه‌ربنه‌مای پرنسیپی په‌رتكه‌و زاڵ به)
جا چالاكی كوشتنی جاشیش به نه‌تیجه هه‌ر دوباره خزمه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م ستراتیجه‌و زیاتر له‌تو په‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی و جسته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده.
کاتێ پێشمەرگەیەکی کورد جاشێکی کورد دەکوژێ هیچ روی نەداوە، جگە لە قوڵکردنەوەی برینێکی ناوخۆیی و قوڵتر كردنه‌وه‌ی درزێكی نه‌ته‌وه‌یی.
دو خێزان، دو بنەماڵە، دو عه‌شره‌تی کورد دەبنە دوژمنی یەکتر، ئەمەش هەر رێک ئەو شتەیە بەرامبەر دەیهەوێ. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای تێچوی ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیه كه تێچوه‌كه‌ی زۆر زۆر زیاتره له ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی.
بگره به‌كوشتنی هه‌ر جاشێك ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر چه‌كدارێك -كه له‌جێی نه‌بوانه- له ده‌ستده‌دات و له به‌رامبه‌ردا ئینتیمای خێزانێكی كورد ده‌باته‌وه! جاشێكی كورد ده‌كوژرێ ده‌وڵه‌ت موچه بۆ خێزان و نه‌وه‌كانی ده‌بڕێته‌وه ده‌یانكاته به‌شێك له سیستمه‌كه‌ی خۆی. ئایا ئه‌مه ئه‌وه دێنێ بكرێته ستراتیج؟!
جاش لەگەڵ ئەوەی بە هەمو شێوەیەک دیاردەیەکی قێزەون و سەرشۆڕانەی ناوکۆمەڵگەی کوردیە، بەڵام بە نەتیجە هیچ نیە جگە لە یه‌كێك له دەرەنجامه‌كانی داگیرکاری. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خاكی ئه‌وانی تر داگیر بكه‌ین ئه‌وان ده‌بنه جاشی ئێمه.
بێگومان ئەم داگیرکاریە كه بە تێپەڕبونی کات بوه‌ته دیفاکتۆیەکی ئاسایی و رەگ و ریشەکەی لەبیری خه‌ڵك چوه‌ته‌وه، ئیدی له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كاندا کار‌و نەزم وژیانی خەڵکی لەسەر داده‌مه‌زرێت.
جا یەکێک لە دەرهاوێشتە زۆر ناخۆشەکانی ئەم جۆرە داگیرکاریە بە چەکدارکردنی خەڵکە داگیرکراوەکەیە کە به حوكمی قانون و تێپه‌ڕبونی كات بونەتە (هاوڵاتی) ئەو دەوڵەتە و خۆیان وەک چەکداری دوڵه‌ت ناونوس دەکەن، ئه‌مانه لای دوژمن پێیان دەوترێ ( فرسان) شۆڕەسوار، لای نەتەوەکەی خۆشیان پێیان دەوترێ (جاش) بەچکە کەر. كه له راستیدا دواجار هیچیش نین جگه له جاشێك كه داگیركه‌ر سواری پشتیان بوه.
ئەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئه‌م دیاره‌ده‌یه بکرێت؟
وەک وتمان کوشتنی ئەمانە نه‌ك خزمه‌ت ناكات ، به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی زۆر زیان به‌خشتره وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. ئه‌ی چی بكرێت؟
له راستیا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆری ده‌وێ، به‌ڵام به كورتی و ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی ئێره بكات ده‌توانین بڵێین ده‌بێ عه‌قڵی شۆڕش ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت هه‌وڵبدا دوباره ئه‌مانه بۆ ستراتیجه‌كانی خۆی ته‌وزیف بكاته‌وه وه‌ك له راپه‌رینی به‌هاری 1991ی باشوری كوردستان رویدا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی خیتابی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی گشتی ده‌بێ هه‌وڵی قێزه‌ونكردنی ئه‌م دیارده‌یه بدرێت و به‌رده‌وام لێی بدرێت.
هه‌ر بۆ خۆشی و بۆ تێگه‌یشتنیش له دیوێكی ئه‌و دیارده‌یه بیرم دێ ساڵێكیان كه‌سێكی لای خۆمان له كوردێكی یه‌كێك له پارچه‌كانی كوردستانی پرسی فڵانی تۆ ئیشت چیه؟ ئه‌ویش زۆر به راشكاوی و وه‌ك تانه‌یه‌كیش له خۆی وتی: والله چی و عه‌رزكه‌م به‌رێز"من جاشم". مه‌جلیسه‌كه بوه پێكه‌نین و وه‌ك بڵێی خۆی جنێو و تانه‌ی له‌خۆی ده‌دا كه كه‌توه‌ته ناو كارێكی ئاوا.
ئه‌وه‌ی كه گێڕامه‌وه به دیوێكدا ئاستی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌رده‌خات كه جاشه‌كان به كاره‌كه‌ی خۆیان هه‌یانه‌و ئاستی ئینتیمایان ده‌رده‌خات بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه یه‌كێك له خاڵه جه‌وهه‌ریه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه جاشایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای (بێ باوه‌ڕی و نا ئینتیما) دامه‌زراوه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ و ئینتیما. زۆر گرنگه ئاگامان له‌م خاڵه بێت.
بۆیه ئه‌مه واده‌كات هه‌میشه گه‌له و ڕه‌مه‌ی جاشه‌كان ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، كاتێك زه‌مینه‌ی گونجاو ده‌ره‌خسێت. جا كاری شۆڕش دروستكردنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه نه‌ك كوشتنی جاشه‌كان.