دواین هەواڵ

ئەو سیناریۆیەی وا لە ئیسرائیل دەكات پەلاماری توركیا بدات

‌کارزان گلی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

پێشتر باسم لەوە كردووە دوای ئێران، ئیدی حیساباتی ئیسرائیل لەگەڵ توركیایە و لاوازی دەكات، سەرەداوی ئەو بۆچوونەشم دەیەوێت بكرێتەوە.

ترەمپ بەڕوونی هەڕەشە لە ناتۆ دەكات و دەڵێت چونكە پاڵپشتی ئەمریكا نەبوون بۆ پەلاماردانی ئێران، گفتوگۆی جیدی دەكەم بۆ كشانەوە لە ناتۆ، ئەگەر ئەمە روو بدات، كەواتە ئەمە پلانێكی تۆكمە و داڕێژراوە بۆ ناوچەكە و ئیسرائیلیش داڕێژەری ئەو پلانەیە.

ژۆی كێنت، بەرپرسی پێشووی سەنتەری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئەمریكا دەڵێت: ”ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا لە ناتۆ بەهێزە، ئەمەش بەو مانایە نییە ئەمریكا دەستوەردان لەكاروباری وڵاتان ناكات، نەخێر بەڵكوو لە ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا، لە سووریادا توركیا و ئیسرائیل رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە و ئەوكات ئەمریكا پشتی ئیسرائیل دەگرێت دژی توركیا.“

توركیا ئەندامی ناتۆیە، لەئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و توركیا، ئەمریكا ناتوانێت پشتی ئیسرائیل بگرێت، یاخود دەكەوێتە ژێر باری مادەی ٥ی دەستووری ناتۆ كە دەڵێت، هەر ئەندامێكی ناتۆ لەگەڵ هەر وڵاتێك بكەوێتە شەڕ، دەبێت هەموو وڵاتانی ناتۆ پشتگیریی بكەن. روونە ئەمریكا ناچێت پشتگیریی توركیا بكات دژی ئیسرائیل، بۆیە كشانەوەی لە ناتۆ زیاتر رێی تێدەچێت تا بتوانێت لە ئەگەری شەڕی نێوان توركیا و ئیسرائیل، پشتی ئیسرائیل بگرێت.

ئێران لاواز كراوە و ئیدی نابێتە سەرئێشە و هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوەی دەمێنێتەوە وەكوو وڵاتێكی ئیسلامی و هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، تەنیا توركیایە، بۆیە یان توركیا دەبێت بێتە ژێر باری مەرجەكانی ئیسرائیل و دەستبەرداری پیشەسازی دروستكردنی چەكی قورس بێت، یان لێی دەدرێت و ئەمریكاش پشتگیریی لە ئیسرائیل دەكات.

ریچارد نیكسۆن، ئەوكاتەی سەركۆماری ئەمریكا بوو، وتەیەكی گرنگ و پڕمانای گوت، دوای خوێندنەوەی ئەو وتەیە، دەبێت بزانیت ئەوەی ئەمریكا بەڕێوە دەبات و سیاسەتی دەرەوە و سەربازی ئەو وڵاتەی جڵەو كردوە ئیسرائیلە، نیكسۆن دەڵێت:
”وڵاتە عەرەبەكان لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی من، گلەییەكانیان هەچەندی راستی تێدا بێت، دەبێت ئەو راستییە بزانن لە ئەمریكادا مووسەوییەكان، هەموو میكانزمەكانی پروپاگندە و زانیارییان جڵەو كردووە، رۆژنامە گەورەكان و كۆمپانیا گەورەكانی فیلم و رادیۆ و تەلەڤزیۆنەكانیش هەر ئەوان كۆنتڕۆڵیان كردووە، كۆمپانیا گەورەكانیشیان لەژێردەستدایە، بۆیە دەبێت ئەمە بزانن.“

هەر بۆ زانیاریتان، باراك ئۆباما، لە هەڵبژاردنی ٢٠١٠دا، داوای لە ناتانیاهو كرد پشتگیریی بكات بۆ ئەوەی سەرمایەدارەكانی جولەكەی ئەمریكا هاوكاری دارایی بكەن تا بتوانێت هەڵبژاردن بباتەوە، ئەوكات ناتانیاهو داوای لە ئۆباما كرد، ئەگەر بوویتە سەرۆك، دەبێت چاوپۆشی لەوە بكەیت، كە لە فەلەستین زەوی بەشێكی زۆری خەڵكیان داگیر كردووە و خستویانەتە سەر وڵاتی خۆیان، ئۆباماش دوای بوونی بەسەرۆك، ئەو پرسەی فەرامۆش كرد و بەگوێی ناتانیاهوی كرد.

توركیا زۆر باش دەزانێت ئەگەر لەگەڵ ئیسرائیل بكەوێتە شەڕەوە، شارەكانی وەكوو ئێران و غەززە و لوبنانی لێدێت، بۆیە ترسی لێنیشتووە و هەموو هەوڵێك دەدات ناتۆ هەڵنەوەشێتەوە.

راستە توركیا وڵاتێكی بەهێزە لەڕووی سەربازییەوە، بەڵام شەڕكردنی لەگەڵ ئیسرائیل واتە شەڕكردنە لەگەڵ ئەمریكاش بۆیە، لێرەوە ناهاوسەنگی هێز دێتە بەرباس و جڵەوی توركیا دەكرێت.

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆك وازیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئاییندە، باش هاوكێشەكەی خوێندوەتەوە، بۆیە لە تازەترین وتاریدا دەڵێت، هەموو باجێكمدا تا بتوانم ئەردۆغان ببینم و لەسەر پرسە گرنگەكان قسەی لەگەڵ بكەم، بەڵام گوێم لێناگرن.

هەموو ئەمانە بەرچاومان روون دەكەن، توركیا بۆچی لەم كات و ساتەدا پرسی چارەسەریی كوردی هێنایە بەرباس؟

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP