لە نێو ئاڵۆزی و ململانێ سەربازى وسیاسییەکانى ناوچەکەدا لەکاتێکدا رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕووبەرووى ئازارى لەدایکبوونى نەخشەیەکى نوێی سیاسى و دابەشکارییەکى دیکە لەلایەن زڵهێزانەوە بەخۆیەوە دەبینێت ، وەک هەمیشە ڕابەرایەتى ژیرانە و خاوەنى ئەزموونێکى وەک جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى فریادى یەکهەڵوێستى و تەبایی بۆ نەتەوەیی کورد دەکات ، ئەو پرسەش یەکێک بووە لە ئاستەنگە هەر گەورەکانى بەردەم ئەوەى تا ئێستا گەلى کورد نەیتوانیووە بگات بە مافى سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون ، لە هەمانکاتیشدا داگیرکەران ودوژمنانى کوردستان بە درێژایی یەک سەدەى رابردوو هەموو هەوڵەکانیان خستۆگەڕ بۆ ئەوەى لێکترازان و ناکۆکیی و لەیەکتر دوورخستنەوە لەنێو ڕیزەکانى گەلى کورد دروست بکەن تا لاواز بێت و نەتوانێت ئامانجەکانى بپێکێت لە باشترین هەلومەرجەکاندا
سەرۆک بارزانى، وەک رابەرێکى کاریگەرى و خاوەن ئەزموونى دوور لە رووى خەباتى نەتەوەیی و نیشتیمانیی پێمان دەڵێت ، ڕێگەى لۆژیک ، دیپلۆماسى و سیاسى و هوشیارى بەهێزترین چەک ، بۆ ئەوەى بتوانرێت پرسى کورد بە زمانێکى لۆژیک و ئاشتیانە بگەێنێتە ناوەندە جیهانییەکان ، بە بێ ئەوەى ببێتە ئەوەى نائارامى و شەڕ
جارێکى دیکە و لە مێژووییەکى تر وەک هەمیشە سەرۆک بارزانى، لە دۆخى زۆر گرنگ و هەستیاردا بووە فریادڕەس، قۆناغێکى سەخت و ئاڵۆز لە دیرۆکى گەلى کورد بەخۆیەوە دەبینێت ، بەڵام بە لۆژیک و خوێندنەوە وردبنیانەى سیاسى و هێزى نەرم و دیپلۆماسى ، هەوڵەکانى خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەى گەلى کورد بە یەکهەڵوێستى و تەبایی بهێنڵێتەوە و ڕێگە نەدا ڕەشەبا و ئاگرى ناوچەکە بیان سووتنێت ، سەرۆک بارزانى ، بە هەنگاوە کوردپەوەر و نیشتیمانییەکانى و تێڕوانینێکى کوردانەو روون بەهەموو جیهانى گووت کورد یەک جەستە ویەکپارچەیە و سنوورەکان تەنها دەستکردن ئینجا بە رابەرایەتى ژیرانە و هەوڵوێست و هەوڵەسیاسییەکانى ئەرک و بەرپرسیاریەتیی نەتەوە و ئازارەکانى بەئەستۆگڕت ، بەوەى کێشەى هەر بەشێک کێشەى هەموو کوردستانە ، هەولێرى پایتەختیش قەڵاى پاراستنى یەکهەڵوێستى و پشتگیرى نەتەوەییە ، نەک سنوورێکى دەستکردى سیاسى ، ئەو ڕوانگە و باوەرى نەتەوەیی بووە هۆى ئەوەى دڵى هەموو کورد خۆش بێت و تەبایی کورد بگاتە لووتکە
شەڕونائارامییەکانى سووریاو وکاریگەریی گۆڕانکارییەخێراکان لەسەر دۆزى کورد لە رۆژئاواى کوردستان و بەتایبەتى پرسى خاک ،ناسنامە و ئاوارەکان و مافە سیاسى لە سەر خاک و نیشتیمانەکەیان بووەتە ئاڵنگارییە هەر گەورە بە تایبەتى پرسى گەلى کورد وەک گەلێکى خاوەن مافێکى رەوا بە گەورەترین ئاڵنگارییەکانى ناوچەکە و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە لە دیدگایی زڵهێزانەوە و داگیرکەرانەوە رێگرى لە گەڕانەوەى مافەکانى گەلى کورد بە هەموو شێوەیەک کراوە بەتایبەتى لە رۆژئاوا،باکوورو رۆژهەڵاتى کوردستان ، لێرەدا ڕۆڵ و هەوڵەکانى جەنابى سەرۆک بارزانى وەک کەسایەتییەکى کارێزماتیک و پەسەندکراوە لەسەر ئاستى ناوەچەیی و نێودەوڵەتیدا جێگەى بایەخ و گرنگییەکى زۆرى پێدەدرێت بۆ چارەسەرى نەک تەنیا بۆ دۆزى کوردبەڵکو کێشەکانى دیکەى ناوچەکەش
بینیمان چۆن لە سەر ئاستى نێودەوڵەتییدا سەرۆک بارزانى وەک رابەرێکى کاریگەرى و خاوەن ئەزموون توانى دەنگى گەلى کورد بەگەێنێتە هەموو ناوەندە ئاینى و سیاسییەکانى جیهان ، بارزانى بەو دیپلۆماسییەت و سیاسیەت وستراتیژییە پرسى کوردلە لە چوارچێوەى ماف، سەقامگیرى و ئاشتى ، ئارامى ناوچەیی و هاوسەنگی بە دوونیا ناساندوە ، ئەمەش وادەکات و پشتیوانى بێت بۆ ئەوەى کوردوکوردستان وەک هێزێکى سیاسى و هاوبەش لە دوونیا حیسابى بۆ بکرێت و چیتر کوردستان تەنیا لە چوارچێوەى مافەکانى مرۆڤ نەبێت ، بەڵکو وەک گەلێکى خاوەن خاک و ڕەسەن سەیر بکرێت ؛ چونکە هەردەم لەکاتى گۆڕانکارییەکان لە رابردوو و ئێستاشدا هەوڵى گۆڕینى دیموگرافیا و تواندنەوەى خاک و گەلى کورد دراوە ، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆک بارزانى هەنگاوە دیپلۆماسییەکان بۆ ئەوە بوو پرسى کورد و خاکەکەى بگەێنێتە ناوەندە سیاسییەکانى ئەورووپایی و پشتیوانى بۆ دۆزى کورد بەدەست بێنێت
بۆیە، سەرۆک بارزانى تەنها سەرکردەیەکى سیاسى نییە ، بەڵکو وەک رابەرێکى کارێزما و میراتگرى شۆڕشەکانى کوردوکوردستان وبەتایبەتى ڕێبازى بارزانییە ، وەک رەمزێکى مێژووییی و پەیوەندیی ستراتیژى لە نێوان خەبات و شۆڕشەکا ئامانج و ستراتیژە سیاسیەکانى دوێنى وئەمرۆى پێک گەیاندووە ، سەلماندوێتى خەباتى نەتەوەیی تەنیا بە بەکارهێنانى چەک نایەتەدى ،بەڵکو بە دیپلۆماسى ، رێککەوتن و هوشیارى سیاسى بەردەوام دەبێت
ئەوەش ئاماژەیە ، بارزانى وەک پێشمەرگە و رابەرێکى سیاسى و هەوێنى کۆکردنەوەى نەتەوەیی و دیپلۆماسی، توانى هێزێکى گرنگ و کاریگەرى بۆ پارێزگاریکرن لە تەبایی و یەکهەڵوێستى هەر چوار پارچەى کوردستان دروست بکات ، ڕۆڵى گرنگ و بەرچاویش هەبێت بۆ بەستنەوە پەیوەندیەکانى نێوان خەباتیی نەتەوەیی و چارەسەرییە سیاسییەکانى ئەمرۆ و بە هەموو جیهانى گووت کاتى ئەوە هاتووە کێشەى کورد لە چوارچێوەى دیپلۆماسى ، یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان چارەسەر بکرێت و چونکە مێژوو سەلماندى هیچ کێشە و پرسێک بەتایبەتى دۆزى کورد بە شەڕوپێکدادانان و نکۆڵیکردن چارەسەر نابێت