دواین هەواڵ

ئەمریکا تاجی پاشایەتی جیهان لە دەست دەدات!

‌هۆگر نێروەیی

15 کاتژمێر پێش ئێستا

پیاوی هاتوهاوار و پیاوی کوشتن. 

ئەو کەسەی دەیەوێت توڵەی خۆی بکاتەوە نە هاتو هاوار دەکات و نەهیچ جارێک بە کەسێکە دەڵێت دەتکوژم بەڵکو  هەر بەبێدەنگی کاری خۆی دەکات و توڵەی خۆی دەکاتەوە. بەڵام هەر کەست بینی هاواری کرد و قیڕاندی و بە کەسەکە بڵێت دەتکوژم یان ئەوەت بەسەردێنم ئەوا بزانە هیچ ناکات و پیاوی کوشتن نییە بەڵکو تەنها دەتوانێت هاوارو قیژە قیژ بکات نەک زیاتر! 

ئەمریکا کۆمپانیای چەکە. 

ئەمریکا پیاوی کوشتن نییە. ئەوەی ئەمریکا بەرامبەر ئێران دەکات وەکو ئەو پیاوەیە کە تەنها هاوارو قیژە قیژ دەکات نەک پیاوی کوشتن بێت! 
ئەمریکا قەت وڵات نەبۆوە بەڵکو گەورەترین کۆمپانیای چەکە، کە هەر شتێک بکات بۆ ئەوەیە کە زیاتر قازانج بکات. ئەمریکا گەورەترین ڕیکلام بۆ ئێران دەکات بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە، کە دەڵێت ئێران نابێت مووشەکی بالیستی بەوتوانایە هەبێت، بە ناڕاستەوخۆ بە وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی وڵاتانی کەنداو دەڵێت ئێران ئەم مووشەکە بەتوانایە هەیە، ئەوجا گەر من نەبم و ئەم چەکە ئەمریکییە وئەم سیستەمە بەرگرییە لەمن نەکڕن ئەوا ئێران بە مووشەکی بالیستی وێرانتان دەکات! 

ئێران لە بەرژەوەندی ئەمریکا دا.
 
ئەمریکا هەمیشە دەیەوێت ئێران وەکو دێوەزمە (کابووس) پێشان بدات، کە هەمیشە هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتانی دیکە، کەدەیەوێت بڵێت هەو وڵاتێک لەگەڵ من نەبێت ئێران دەبێتە کابووسی!   تورکیا هەزاران مناڵی کورد بە ملیۆنان دۆلار فروشتی (جیفری ئیپستین) دوای بە گەیشتن بە ریزەکانی پەکەکە پەردەپوش دەکرد! بەم شێوەیە ئێرانیش عەیبەکانی ئەمریکا دەشارێتەوە، کە ئەمریکا شەرعیەتیش بەخۆی دەدات بە دوژمنداری ئێران کەهەر کەسێک دژی بەرژەوەندیبێت لەناوچەکە بە رێگای کەسەر بەئێرانە لەناودەبات. کە زۆر کەس مەترسی بوون بۆ سەر بەرژەوندی ئەمریکا دواتر  ئەمریکا یان کوڕە نازدارەکەی ئەمریکا (ئیسرائیل) بە مووشەکێک لەناویبردن! 

ئەمریکا شەڕی ئێران ناکات.
 
ئەمریکا هەرگیز جورئەت ناکات شەڕی وڵاتێک بکات بە تەنها بەڵکو هەمیشە بۆ هەر شەڕێک بەدوای هاوپەیمانی سەرتاسەرییە، ئەوجا ئێستای ئەوروپا بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کەگەورەترین قەیرانی ئابووری بە ئەوروپا داوە ناتوانێت ببێتە هاوپەیمانی ئەمریکا، کەسی دیکەش نییە قەرەبوی بووشایی ئەوروپا بۆ ئەمریکا بکاتەوە، ئینجا ئێران وڵاتێکی زۆر سەختە بە ئاسانی نابەزێنرێت تا ببەزێنرێت پێویستی بەملیۆنان سەرباز و ئابوورێکی زەبەلاح و لەهەموو گرنگتر شەڕی درێژخایەن کە کەمتر نەبێت لە 10 ساڵ لەسەر هەموو ئەمەش سەرکەوتنیش بەسەر ئێران مسۆگەر نییە! ئەوجا نە ناوچەکە و  نە جیهان بەرگەی  شەڕی درێژخایەن ناگرن، هەر کەشەڕی ڕاستەوخۆ نەک شەڕی نمایش و شوێنی دیارکراو لە نێوان ئەمریکا و ئێران ببێت جەنگی سێیەم ڕوودەدات کە ئەوکاتیش وێرانکارییەکی وای دروست دەبێت قەت ئەو جیهانەی دوای جەنگی سێیەم وەکو ئەو جیهانەی پێش جەنگی سێیەم لێناهێتەوە. 

ئەمریکا تاجی پاشایەتی خۆی لە دەست دەدات.

سەرەتای زاینی وتیان ئیمبراتۆریەتی ڕوما قەت نارۆخێت بەڵام بەهۆی تموحی زۆر روما ڕۆخا! وتیان دەوڵەتی ئیسلامی شوێنی خۆی گرت قەت ناکەوێت کەچی مەغولەکان دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆخاندی! وتیان مەغولەکان بەهۆی دڕندەیی قەت نابەزن! عوسمانییەکان بوونە کابووسی مەغولەکان و بەزاندیان. وتیان ئیمبراتوریەتی عوسمانی 600 ساڵ تەمەنیەتی قەت ناکەوێت، ئەوروپا عوسمانییەکان لەسەر ئەژنو خستی و ئیمبراتۆریەتی 600 ساڵی هەڵوەشاندەوە بۆ دەوڵەتی بچوک بچوک! ، وتیان ئەلمانیای نازی دەبێتە ئیمبراتۆریەتی نوێ کەچی ڕووسیا و بەریتانیا خەونیان لەگورنا! وتیان بەریتانیا  و یەکێتی سۆفیەت پاشای ساحەکەن کەچی ئەمریکا هاتە سەر سفرەی حازر بۆ پاشای جیهان، ئێستاش ئەمریکا کە پاشای جیهانە نایەوێت هەمان هەڵەی پاشایەکانی پێش خۆیان دووبارەبکاتەوە، گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت تموحی زۆر بگرێت چین شوێنی دەگرێتەوە. ئەوجا شەڕی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا هەرگیز ڕوونادات و ئێران نە بەدەستی ئەمریکا و نەبەدەستی هیچ وڵاتێک ناڕۆخێت مەگەر ئێرانییەکان خۆیان ڕژێمی ئێران بڕۆخێنن گەر نا قەت چاوەڕێ مەبن ئەمریکا بە شەڕ ئێران بڕۆخێنێت کە  بە زیانی خۆی کۆتایی دێت، گەر ئەو شەڕە ببێت کۆماری یەکگرتووی ئەمریکا هەڵدەوەشێتەوە، ئەمریکاش تاجی پاشایەتی خۆی بە کەسی دیکە دەدات، کە ئەمریکا قەت ئەو هەڵەیە ناکات. 


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP