دواین هەواڵ

بۆ تورکیا پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند ؟

‌چاپوك سەید عومەر

4 رۆژ پێش ئێستا

پێش نووسین لەسەر ئەو بابەتە، دەڵێم؛ کورد دەبێ تەنها یەکجار سوپاسگوزاری ئیمپریالیزمبێت کە باشووری کوردستانی لەدەوڵەتی تورک ستاند، دەنا ئێستا ملیۆنەها تورک لە کەرکوک و هەولێر و شارەکانی تر دەبوو، دەببوایە بە فەرمووی بڵێین بویرن .

دوو ساڵە غەززە کاول دەبێ بەڵام هەرگیز تورکیا بڕیاری بایکۆتی لەگەڵ ئیسڕائیل نەدا، ئێستا تورکیا دەڵێ؛ ئیسرائیل ناهێڵێ حوکمەت لە سوریا پێکبهێنرێت، جا خۆ ئەوە لای ئیسرائیل لەیەکەم ڕۆژەوە وەک مانگەشەو دیارە، ئیسرائیل دەوڵەتێکی هاوسێی ناوێ لەدایکبووی داعشبێ و کوڕە خۆشەویستەکەی ئەردۆگانبێ، کەواتە نەلەبەر غەززەیە و نەلەبەر سوریایە .

دوای ئەو شەڕەی کە چاوەڕوان دەکرێ لەنێوان ڕۆژئاوا و ئێران ڕووبدا، کە من لەوباوەڕەدام دوا ڕاوندی بۆکسێنەکەبێ، یا ئێران سەردەکەوێ یاخود ئەمریکا و ئیسرائیل و ناتۆ بەگشتی سەردەکەوێ، خۆ ئەگەر ئێران بدۆڕێ، ئەودەمی تێدەگەین تورکیا لە ئاخروئۆخری ڕەوشەکە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل بڕیوە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP