تۆش ببینم بە نیوەڕووتی دەست بە کەلەپچە لەسەر پشتی قونت بێدەنگ دەبم، نەڵێی بۆ منیش بەڵێ بۆ تۆش بێدەنگ دەبم . لەوەتەی هەم دەنگم دەهات، بەهای بڵقی تڕێکی بنگۆمی نەبوو بۆیە بێدەنگ دەبم، فززە ناکەم حیزی و سەلامەتی زەرەر لە کلکی بگەڕێتەوە باشترە بۆیە بێدەنگ دەبم .
بژی حیز بژی دینار بژی دۆلار بژی زۆردار بژی ڕێبەر بژی سەردار، خوایە بیانهێڵی بۆ کەڕولار . بەڵێ لێرە بەدوا بۆ هەموو دەهۆڵێ هەڵدەپەڕم، سەرچۆپی هەموو شایێ دەگرم، زوڕنا بۆ هەموو سەرکەوتویێ لێدەدەم، بەندبێژی و ڕەوانبێژی دەڵێم، قولاب بۆ هەموو پۆستێ هەڵدەدەم، پشت بە عەمباری گەنم دەدەم، چاو و دەم و گوێم دەگرم بێدەنگ دەبم . ئاگرە سوورە لە من بەدوورە، لە من نەبی با لە عەمەدی برایێ بی، بێدەنگ دەبم .
نەڵێی بۆ منیش بەڵێ بۆ تۆش بێدەنگ دەبم کە نۆرەت هات, دەزانی بۆ!
پێشتر دەستودامێنتان بووین، گوتمان، پیاوی چاکبن؛شێر نەبوون کردمانن بەشێر، کاک نەبوون کردمانن بە کاک، دەوڵەمەند نەبوون دەوڵەمەندمان کردن، مناڵ و نەوەشتان بوون بە شازادە، کوڕە خۆتان بە بیربێتەوە ئەو پیاوەش نەبوون بوون بەو پیاوە، کوڕە هەزار جار نەفرەت لە ئێمە کە لە سەرەتای ژیانمان خۆمان و برادەرە شەهیدە خێر لە خۆ نەدیوەکانمان پێ بەخشین، ئەوجا نەفرەت لە ئێوە، دڵمان تەقی، ئێ بۆ بەدەست لە پشتدان و بەفیتی هەرچی پیاو خراپ هەیە دڵی ناحەز و دووژمن خۆش دەکەن، بەر لەوەی زیاتر ڕیسوابین وازبێنن، ئەعسابمان نەما، بۆ وا دەکەن بۆۆۆۆۆۆۆۆ، بەڵام ئێستا بێدەنگ دەبم دەڵێم؛
کوڕی خەڵک قامیشە شین دەبنەوە، برسین چەکتان بۆ هەڵدەگرنەوە، تەپڵی سەرکەوتن بەسەریەکدا لێبدەن، منیش لە دوور ڕا، ئەگەر پێشتان پێنەکەنم بۆتان ناگریم، بەس بەڵێنبێ نۆرەی هەرکەسێ هات، لەبیرتان نەچێ گلەیی نەکەن هەروەک ئێستا، ئێستا لەبەر خاتری ئێوە و پارەدار و جریوەی جوانکیلەکانی دەوروپشتان بۆ پۆست و پارە تا دڵسۆزی خۆیان بسەلمێنن دڵتان و دڵیان نەشکێ بێدەنگ دەبم هەر لەسەرەتای تەمەنمەوە دیاربوو بەختەوری و سەری سەلامەت لەحیزیە نەمکرد، بێدەنگ دەبم .