دواین هەواڵ

وێنەی ترەمپ لەگەڵ شەرع هێمای نەزمی نوێی جیهانییە

‌دانا نەقی

پێش 3 هەفتە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چاوی بە ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆکی نوێی سوریا کەوت. وێنەکانی ئەم ساتەوەختە مێژووییە کە ڕۆژی چوارشەممە سەریان هەڵدا، هێمای ئەوە بوو کە نەزمێکی نوێی جیهانی سەرهەڵدەدات.
ئەمە ڕووداوێکی گەورەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سورییەکان بە درێژایی شەوی نێوان سێشەممە و چوارشەممە ئاهەنگیان گێڕا بەهۆی ئەوەی ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە کار بۆ کۆتاییهێنان بە سزاکانی سەر سوریا دەکات.

زۆر کەس کۆمێنتیان لەسەر وەرچەرخانی خێرای ڕووداوەکان کردووە. شەرع لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا سەرکردایەتی هێزەکانی تەحریر شامی کرد بۆ ناو دیمەشق، لەو کاتەوە تەنها پێنج مانگە، شەرع لە  لە سعودیە بوو، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوە.

کاتێک بۆ یەکەمجار هاتە ناو دیمەشق، بەهۆی تۆمەتەکانی بە تێوەگلانی لە تیرۆر لە ڕابردوودا، ١٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ئەو کەسانە دانرابو، کە ئەحمەد شەرع بگرێت و شوێنی ئاشکرا بکات. 

ئەمریکا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا خێرا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو خەڵاتە هەڵدەوەشێنێتەوە. بەڵام ماوەتەوە بزانرێت ئایا واشنتۆن بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ دامەزراندنی پەیوەندی.
وڵاتانی ئەوروپا خێراتر جوڵەیان کرد، شەرع سەرەتا سەردانی فەرەنسای کرد، پێش ئەوەی چاوی بە سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت.
کۆبوونەوەی ترەمپ لە زۆر ئاستدا ڕەمزییە. بەشێک لە جەنگی جیهانی دژی تیرۆر، بە سەرۆکایەتی  ئەمریکاو  جۆرج بوش کۆتایی پێدەهێنێت. ئەو شەڕە لە دوای 11ی سێپتەمبەرەوە دەستی پێکرد و سەربازانی ئەمەریکا چوونە ئەفغانستان و عێراق.
شەرع لە دەوروبەری ساڵی 2005 بۆ دژایەتیکردنی داگیرکارییەکانی ئەمریکا هاتۆتە  عێراق، بەپێی هەواڵەکان، لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردن کە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەبراوە  بە ناوی کامپ بوکا ڕاگیراوە و سجن بوە.
لە کۆتاییدا شەرع لە ساڵی ٢٠١١ ئازاد کرا و گەڕایەوە بۆ سوریا بۆ شەڕکردن دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد. پەیوەندیی لەگەڵ قاعیدە لە عێراق هەبووە و گروپەکەی لە سوریا وەک لقی سوریای ئەم تۆڕە تیرۆریستییە سەیر دەکرا.
شەرع بەدرێژایی ساڵان هەنگاوی ناوە بۆ دوورکەوتنەوە لە قاعیدە، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت ڕابردووی  پشتگوێی بخات کە چەندە سەرنجڕاکێشە،  کە تا ئێستا بەم دۆخە گەشتوەو ئەم ڕۆڵەی ئەمریکای لە ناوچەکەدا کۆتایی پێهێناوە وەک تیرۆرست ئیتر سەیری بکەن.

هەروەها سەرهەڵدانی شەرع  بەشێکە لە پرۆسەی گەورەتری بەهاری عەرەبی. ئەم ڕاپەڕینە لە ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد و چەندین ڕژێمی ناسیۆنالیستی عەرەبی ڕووخاند، 
بەڵام ئەوەی  دەستی پێکرد لە زۆر شوێن بوو بە شەڕی ناوخۆ. خەڵک دەستیان کرد بە بیرکردنەوە لە بەهاری عەرەبی وەک بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و توندڕەوی. داعش لەم ئاژاوەگێڕییەی لە سوریا و عێراقدا خۆراکی وەرگرت و گەشەی کرد.
ئەمڕۆ سوریای نوێ هەوڵدەدات شەڕی داعش بەتەواوی کۆتایی پێبهێنێت. شەرع لەگەڵ مەزلوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت کۆبووەتەوە و پێدەچێت ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ دیمەشق یەکبگرێت.
پاشان ئەمریکا دەتوانێت سوریا بەجێبهێڵێت. ئەمریکا لە شەڕی دژە داعش لە سوریا بەشدار بوو، هێزەکانی SDF یەکێک بوو لەو ڕێگا سەرکەوتووانەی کە ئەمریکا یارمەتی داو کۆتای بە ئەفسانەی داعش هێنا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP