دواین هەواڵ

هەموو لەحزەیەک دەکرێت سوپرابزی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبدات

‌نەوزاد هێتوتی

2 رۆژ پێش ئێستا

زور کەس و لایەن باس لە گورینی نەخشەی سیاسی و جیوپولەتێکی رۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراق دەکەن و تەنانەت بۆ ئەوەی وا پێشان بدەن کە زانیاریان لایە باسی هێرشی سەربازی سەر عێراق دەکەن. بێگومان ئەم جورە شروڤە و تحلیلانە هێچ بنەما و ڕوانگەیەکی ئەکادێمی و زانستی نییە. ئەم جورە شیکردنەوانە تەنیا لە چوارچێوەی پڕوپاگەندە و بە هەلە خوێندنەوەی هاوکێشە سیاسییەکان  دەکرێت لێکبدرێتەوە. تەنانەت هەندێک کەس بۆ ئەوەی وا پێشان بدەن زور گرنگن یان هەموو شتێک پێشوەختە دەزانن یان ببنە تریندی سوشیال میدیا ئەم جورە قسانە فڕیدەدەن . ئەمە لە کاتێکدایە ئەم جورە شێکردنە نادرووستانە دەکرێت هەندێک جار کارێگەری خراب بکاتە سەر بڕیاردەر سیاسییەکان و بە هەڵەدا ببەن..
من ناڵێم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێچ شتێک ڕوونادات و ناوچەکە تەواو سەقامگیر، بەڵکوو هەموو لەحزەیەک دەکرێت سوپرابزی گەورە رووبدات وەک روداوەکانی هەفتی ئوکتوبەر. بەلام بە دڵنیاییەوە ئەوەی ئێستا هەیە هیچ هێزێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی بێر لە گورینی نەخشەی جوگرافی ناوچەکە ناکەت. بوویە ناکرێت بە لێدوان و خوێندنەوەی عاتیفیانە خەڵک و رای گشتی بە هەڵەدا ببەین. بەڵێ دەکرێت شەر رووبدات بە تایبەت ئەگەر ئێران و ئەمریکا ئەگەر نەگەنە رێککەوتن. بەلام هێچ کەس زانیاری لایی نییە ئایا رێککەوتن دەکرێت یان ناکرێت. هەروەها دەکرێت بڵێین لەوانەیە عێراق ببێتە مەیدانی شەری حساباتی ئەمریکا و ئێران بە تایبەت ئەگەر شەرەکە رووبدات. بەلام هەموو ئەمانە ئەگەرنن نەک شتێک دەبێت حەتمەن رووبدات.جا کێشەکەش لەوەدایە هەندێکجار وەک  سوودفە شتێک روودەدات ، یەکسەر ئەو جورە تەحلیلچیانە دەڵێت نەمگوت ئەوە روودەدات. کاکە شێکردنەوە و تحلیل دەبێت لە سەر بنەمای زانستی و واقع بێت نەک فالگرتن و شانس

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP