ڕۆژی هه‌ینی 11ی ئه‌پڕیل، له شاری (ئه‌نتالیا) له توركیا، كۆڕبه‌ندی دیبلۆماسیی ساڵی 2025 به به‌شداریی نوێنه‌رانی 140 وڵات گرێدرا. ئه‌م كۆڕبه‌نده له ساڵی 2021ـه‌وه له ئه‌نتالیا گرێ ده‌درێت و ئه‌مه‌ی ئێستاش چواره‌مین كۆڕبه‌نده، له جیهانێكی پڕ له ئاڵۆزی و ناكۆكیدا، ته‌نگژه‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ، له هه‌ڵكشاندان و مه‌ترسی شه‌ڕ و پێكدادانی تر، له هه‌موو كاتێك زیاتر له ئارادایه. وا بۆ سێ ساڵ ده‌چێت جه‌نگ له (ئۆكرانیا) به‌رده‌وامه‌و له گه‌رموگوڕی دایه و هیچ ڕووناكییه‌ك بۆ وه‌ستاندنی خێرای ئه‌و جه‌نگه له ئاسۆدا نابینرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای شه‌ڕ و پێكدادان له (غه‌ززه) ساڵێك و شه‌ش مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت، هێشتا به ته‌واوی ڕانه‌گیراوه و كاولكاریی هه‌ر به‌رده‌وامه. شه‌ڕی (حووسییه‌كان)یش ئه‌گه‌ری زۆره به‌ره‌و لاوازی بچێت، هێشتا كۆتایی پێنه‌هاتووه و نووزه‌ی هه‌ر تێداماوه.
ئه‌مه جگه له مه‌سه‌له‌ی ئێران و به‌ره‌ی به‌ره‌نگاریی له عێراقدا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاله‌نگارییه‌كانی جیهان هه‌ر له بره‌ودایه، وه‌كو گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، دژایه‌تیی تیرۆر و زیره‌كیی ده‌ستكرد كه سه‌ره‌ڕای سووده‌كانی مه‌ترسیی گه‌وره‌ش بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی له هه‌گبه‌دایه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئه‌و كۆڕبه‌نده بوو كه تێیدا چه‌ندین دیداری گرنگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری ئه‌نجام دا. هه‌روه‌ها چه‌ندین دیداری گرنگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی و سه‌رۆكی نوێی سووریا (ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع) و چه‌ندان دیداری گرنگی دیكه‌ی هه‌بوو.
به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه‌دا، ئاستی پێگه‌ی هه‌رێم و بایه‌خی له‌ناوچه‌كه‌مان و جیهاندا نیشانده‌دات. به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆڕبه‌نده دیبلۆماسییانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به ئاشتی و له ڕێگه‌ی دیبلۆماسییه‌ت و وتووێژه‌وه ببێته جێگره‌وه‌ی جه‌نگ و پێكدادان و جیهان به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی به‌رێت.