ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو، 23ی ئه‌پریلی 2025 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا، له‌ژێر دروشمی (به‌ره‌و یه‌كبوون له باوه‌ڕدا) ڕۆژی نزای نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌ش له ڕۆژگارێكدا كه ته‌وژمی توندڕه‌وی ئایینی به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك له‌بره‌ودایه به ئاستێك كه مه‌ترسی بۆسه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاشكرا له ڕه‌وتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و گرووپ و ڕه‌وتانه ڕۆژانه ده‌بینرێن كه ده‌بێت كاری پێكه‌وه‌یی و جدی له‌سه‌ر بكرێت و له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و كۆمه‌ڵگه نه‌شێوێنێت، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه مێژوویه‌كی دوور و درێژی پێكه‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی تێیدا باڵاده‌ست بووه.
ئه‌م دیارده ئه‌رێنیه‌ش زاده‌ی بارودۆخی ته‌نیا ئه‌مڕۆ نییه و مێژووی ئه‌م گه‌له شایه‌تحاڵی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه هه‌ر له زووه‌وه، ته‌نانه‌ت له شوێنه دوورده‌سته‌كانی كوردستانیشه‌وه ئه‌م دیارده‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ڕێز له ئایین و مه‌زهه‌بی جیاواز په‌یڕه‌و كراوه و نموونه‌ش زۆرن، نموونه‌ی مه‌شیه‌خه‌ی بارزان و خوالێخۆشبووان شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌دی نه‌مر كه چۆن كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارامیان بۆ غه‌یره موسڵمانه‌كانی ناوچه‌كه‌یان ڕه‌خساندووه و ڕێزیان گرتوون و به ئارامی و به سه‌ربه‌ستی ئه‌ركه ئایینییه‌كانی خۆیان، بێ هیچ گرفتێك، په‌یڕه‌و كردووه.
نموونه‌ی حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ‌یش (1793- 1887) له ده‌ڤه‌ری سلێمانی نموونه‌یه‌كی جوان و دیاری ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینییه كه چۆن یا شێخ پشتیوانی له جووه‌كانی شار و كریستیانه‌كان كردووه و داكۆكی لێكردوون و دۆخێكی ئارامی بۆ ڕه‌خساندوون كه ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان وه‌ك خۆیان ده‌یانه‌وێت، به‌جێ بهێنن.
ئه‌م ده‌ستپێشه‌خه‌رییه مه‌زنه‌ی هه‌رێم بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه -ڕۆژی نزای نیشتمانی- له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه كه جیهانی ده‌ره‌وه د‌رك به‌و ڕاستییه بكات كه مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئازادیی ئایین و مه‌زهه‌ب له كوردستانیش له دێرزه‌مانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
له‌كاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسه‌ر برا كریستیانه‌كان و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له موسڵمانه‌كانیش كه خاوه‌ن مه‌زهه‌بی جیاواز بوون هه‌موو ڕوویان كرده هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بڵێین كه هێشتا گه‌رای دژایه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و ئازادیی ئایینی لای هه‌ندێك گرووپ و لایه‌نی توندڕه‌و هه‌ر ماوه و به‌داخه‌وه لێره‌وله‌وێ ده‌بینرێت كه پێویسته كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و كولتووره جوانه و شارستانییه پێویسته زیاتر بره‌وی پێبدرێت و پشتیوانی بكرێت.
بەشداری دوێنێی سەرۆكی هەرێم لە مەراسیمی ناشتنی (پاپا)دا لە ڤاتیكان، نیشانەی ئەو ڕێز و تەقدیرەیە كە بۆ ئاینە جیاوازەكان، لە هەرێم لە جیهاندا هەیە.