دواین هەواڵ

ئێران، وڵاتێکی ئەتۆمی ڕانەگەیەندراوە؛

‌د. نیکۆلا ئەشرف شاڵی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران تەنها خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی نیە، بەڵکو خاوەنی موشەکی ئەتۆمییە. بەشێک لەو موشەکە ئەتۆمییانە بەدەستی خستون لەڕووسیا و ئۆکرانیاوە، وە بەشێکی تری دروستکراو و بەرهەمی ناوخۆیی ئێرانن و ژمارەی موشەکە ئێرانییەکان تائێستا (٦) موشەکە بەتوانای تەقینەوەی جیاواز.

لەم ڕوانگەیەوە، ئەمریکا داوای لەناوبردنی ئەو موشەکانەی کردووە و سەرپەرشتیکردنی ئەو کارەی بە ڕووسیا سپاردووە، وە ئەمریکا خۆی دانوساندن لەسەر هەڵوەشاندنەوە یان سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات. ئێران، تائێستا توانای ئەتۆمی خۆی بەسەر (٤٠) پێگەدا دابەشکردووە بەمەبەستی پاراستنی موشەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە لێدانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.

سەردانی چاوەڕوانکراوی (دۆناڵد ترەمپ) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆبونەوەی لەگەڵ بەشێک لەسەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو ڕاگەیاندراوی زۆر گرنگ لەخۆ دەگرێت، بەجۆرێک گۆڕانکاری لەناوچەکەدا دەخوڵقێنێت. گۆڕانکاری گەورە و دڵخۆشکەر بەڕێوەن لەناوچەکەدا، لەهەموو بارەکاندا لەبەرژەوەندی گەلەکەمانە.

تێبینی؛
ئەوانەی دەیخەمەڕوو تەنها هێڵی گشتین، هەر دۆسێیەک بەجیا ڕەهەند و وردەکاری تایبەت بەخۆی هەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP