دواین هەواڵ

تێبینییە سەرەتاییەکانم لەسەر ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد

‌ئیبراهیم سادق مەلا زادە

23/03/2025

1. شاعیر زۆر جوانی فەرمووە، قوڕبەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بەبەندیخانەیە. لەو ئاهەنگەدا بۆ دەیان جار کورد سەلماندیانەوە کە زیندان و گرتن و کوشتن هەرگیز چارەسەر نیە بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی نەتەوەیەک.

2. ئەو سیاسییانەی کە لە زیندان نین، بەبێترس، گفتوگۆی خۆیان دەکەن و لەڕووبەڕووبوونەوەی زیندان ناترسن. ئەمەش دیسان سووربوون و چاونەترسی ئەو سەرکردانە دووپات دەکاتەوە.

3. وێنەی ئاپۆ بە گەورەیی لەسەر سەکۆی ئاهەنگەکە پیشاندرا. کارم بەسەر نییەتی داگیرکەرەوە نیە، بەڵام وەفاداری نەتەوەیەک بۆ کەسێک دەیسەلمێنێت کە ئەرک و ماندووبونی کێشاوە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاری کوردستان. تەنانەت لە پیشاندنی منداڵێکی خوار شەش ساڵی بانگی دەکرد (بژی سەرۆک ئاپۆ).

4. زمان چەقی داخوازیی خەڵكی کوردستانیی باکوورە. هەموو سیاسیی و گوتاربێژەکان جەخت لەسەر ئازادی زمان و پەروەردە بە زمانی دایک دەکەنەوە.

5. ڕەخنە لە دەستەڵات و دەوڵەتی تورک بەوەی هیچ هەنگاوێکییان نەناوە بۆ ئاشتی.

6. بە باوەڕی من ترسی دەوڵەت لە ئاشتیی زۆۆر زۆر زیاترە لە جەنگ و تەنانەت شەڕی سەرتاسەریش. کوردی باکوور ترسی لەسەر نەمێنێت، دەست لە تورک دەسێنن و دۆخی تورکیا بەڕەو دووڕیانێکی دڕاماتیکی جیاواز دەڕوات.

7. تیمی ئامادەکاری (دەم پارتی) ئەو ئاهەنگە لایەقی دەستخۆشین، بەهۆی ئەو ڕێکخستنە بێوێنەیە. ڕێکخستنی شوێنێک بۆ دەیان هەزار کەس بە قسە و بەناو خۆشە.

8. کەم و زۆر تەنانەت یەک دانە ئاڵای تورکیاش نابیندرێت، بێجگە لە ئاڵاکانی تایبەت بە دەم پارتی و ئاڵای کوردستان و تاد. ئەمەش ئەو دابڕانەیە کە دووپاتی دەکاتەوە خەڵکی کورد ئەو ئاڵایەی تورک بەهی خۆیان نازانن.

9. کوردێکی دەڤەری بادینان، وتاری بەڕێز بارزانی بە زاراڤای سۆرانی خوێندەوە. تیایدا داوای ئازادکردنی ئۆجەلانی کرد. ئەوەشیان جێگای تێڕامان و هەنگاوێکی باڵکێشە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP