هێشتا تۆپەکە لە گۆرەپانی تەڤگەڕی باکوور دایە، واتە ئەوان پڕۆسەکە بەڕێوە دەبەن. لەسەر بنەمای پەیاماکەی بەڕێز ئۆجەلان، کۆنگرە دەبەستن، ئینجا لە کۆنگرەکەدا تۆپەکە بە تەواوی فرێ دەدەنە گۆرەپانی تورکیا. لەو کۆنگرەیەدا بە تورکیا دەڵێن؛ بەڵێ ئێمە ئامادەین چەک دابنێین، بەڵام میکانیزمەکە چیە؟
پێویستە لێبووردنی گشتی لە هەموو شەڕڤانان ڕابگەیەندرێت، بە دیلەکانیشەوە (مەبەستم زیندانیکراوەکان). دەبێت ئەنقەرە پرۆسەی ڕاگوزەر ڕابگەیەنێت بۆ مافەکانی کورد، بە مافی خوێندن بە زمانی دایک و هەڵگرتنی هەموو ئاستەنگەکان لەبەردەم کرانەوە و کۆمەڵگەیەکی ئازاد.
ئایا ئەوکات ئەنقەرە ئەو پێڤاژۆیە بەڕێوە دەبات؟
گومانم هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە پەیامەکەی ئۆجەلان جارێکی دیکە دونیای بە ئاگا هێنایەوە و پێی گوتن: ئێمە هێشتا هەین و لێرەین!
لەسەر ئەو بنەمایەش، نەتەوە یەکگرتووەکان و ولاتە یەکگرتووەکان و شانشینی یەکگرتوو و زۆر وڵاتی دیکە و زۆر کەسایەتیش کاردانەوەیان هەبوو.