دواین هەواڵ

سەرۆک بارزانى ئومێد و پەرۆشى دۆزى کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

3 رۆژ پێش ئێستا

ئاشکرایە، بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان بە درێژایی زیاتر لە یەک سەدەى رابردوو و بەتایبەتى کە خاک و نیشتیمان بەزۆر و دوور لەویستى خۆى بە چوار وڵاتى داگیرکەرى تورک و فارس و عەرەبەوە لکێنراوە و لە پێناو ئازادکردنى خاک و گەڕاندنەوەى خەبات و بەرخودان وقوربانیی زۆرى بەخشیووە و لەگەڵ ئەوەى ئاستەنگ و کۆسپ و پیلانگێرى و لێکترازانى نێوماڵى کوردستانى و بەتایبەتى هەوڵى دوژمنان بۆ  دروستکردنى ناتەبایی زۆر بووە بەڵام هەوڵەکانى بارزانى لە دوێنى و ئەمڕۆش بەردەوامە تا نەتەوەیی کورد بە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست سوود لە دەرفەتە مێژووییەکان و هەڵومەرجە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وەرگرێت بۆ بەدیهێنانى ئامانجە رەواکانى .

راستە لەرابردووش دەرفەتى گونجاو هاتە پێشەوە و نەتوانراوە سوودى لێوەبگرێت ، بەڵام بۆ قۆناغى ئێستاى گۆرانکارى و پێشهاتە نوێیەکانى ناوچەکەو  دڕاشتنەوەى نەخشەى نوێى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەخوازێت کە نەتەوەى کوردیش وەک گەلێکى ڕەسەن و خاوەن مێژوو و زمان و جوگرافیا لە سەر زێدى باب و باپیرانى بەو مافانە بگاتەوە کە دەیان ساڵە لێیان بێ بەشکراوە و ستەمى زۆریشى بەرامبەر کراوە .

بۆ قۆناغى ئێستا گشت هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى لەو چوارچێوەیەدایە کە گشت هێزو لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاواى کوردستان  ڕێک بکەون و رێککەوتنێک بکەن تا بە یەک هێز لە سووریاى نوێى داواى مافەرەواکانیان بکەن ، سەرۆک مسعود بارزانى  وەک ڕابەر و پێشمەرگەیەک هەمیشە لە پەرۆشى هەر چوار پارچەى کوردستان بووە و هەمیشە ئومێد و مەشخەڵى روناکى بووە لە پێناو ئەوەى کورد لە هەموو  پارچەکانى دیکەى کوردستان بکات بە مافەکانى و  خاوەن سەنگ و پێگەى خۆى بێت و بەرگریی لەمافەرەواکانى بکات بەتایبەت لەماوەى ١٢ ساڵى رابردوو سەرۆک بارزانى لەگەڵ هێز ولایەنەکانى رۆژئاواى کوردستان لە سەر هێڵ بووە   بۆ ئەوەى کورد ڕێککەون و لە رۆژئاواش ببنە خاوەن ماف وئاسۆیان روون ودیار بێت .

مێژوویش گەواهیدەرە لە نێوان ساڵانى 2012 تا 2014 لە هەولێر ودهۆک ، سەرۆک بارزانى گشت هەوڵەکانى چڕ کردەوە تا ڕێککەوتنێکى بەهێز لەنێوان هێزولایەنە کوردییەکان لە رۆژئاواى کوردستان بێتە ئاراوە و، لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرى و تەبایی و گەیشتنى کورد لە رۆژئاواى کوردستان بە مافەرەواکانى .

بەهەمان شێوە و لە ئێستاشدا پاش 13 ساڵ و دواى رووخانى ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد، جارێکى تر سەرۆک بارزانى و وەک باوک و ڕابەرێکى کورد و دڵسۆز دەستپێشخەرى کرد لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانى سووریا لە بارەى دۆزى کورد ، داواى کرد تاکو لە ئایندەى سووریادا گەلى کورد رۆڵ و کاریگەرى هەبێت و بتوانێت کاربکات و لە نێو دەستووردا مافەکانى کورد بچەسپێنێت و خاوەن پێگە و بریارى خۆى بێت .
بۆیە، سەرۆک بارزانى هەمیشە رۆڵى گەورە و بەهێزى بۆ هەموو کورد وبەتایبەتى رۆژئاواى کوردستان هەبووە ، هەمیشە خاوەن قسەى خۆیەتى و ئاشیتخواز و باوەرى تەواوى بە گفتوگۆ هەیە ، لە ئێستاشدا پێیوایە و کار و هەوڵەکانى بۆ ئەوەیە تا گەلى کورد لە داهاتووى سووریا رۆڵى خۆیان هەبێت و ڕێککەوتنى کوردى رۆژئاوا دەبێتە هێزێکى گەورە بۆ داهاتووى کورد لە سووریا و  پێشترین ئەوەى سەلماندووە و چەندین جارى لە سەر هێڵە بووە و کارى لە سەر کردووە .

سەرۆک بارزانى ، پێیوایە دەبێ گەلى کورد لە سووریا رۆڵى هەبێت خاوەن ناسنامە و پێگە و خاوەن بریارى خۆى بێت و چیتر نەچەوسێندرێتەوە ، وەک هەر گەل ونەتەوەیەکى تر  بوونى هەبێت و نابێت چیتر بکەوێتە ژێر کاریگەرى هێزە هەرێمى و بەتایبەتى پەکەکەوە کە بەردەوام دەستوەردان و رۆڵى نەرێنى  وکێشەى دروستکردووە ، بەڵام سەرۆک مسعود بارزانى هەموو کات دەیەوێ کورد بە یەک گووتار بێت  ومافەکانى بەدەست بێنێت ، بەتایبەتى لە قۆناغى ئێستا و دەستپێشخەرى بارزانى بۆ داهاتووى سووریا و لە بارەى کوردانى رۆژئاوا کارێکى گرنگ و گەورەیە .

مێژوویش گەواهیدەرە کە سەرۆک بارزانى، هەمیشە بۆ رووداو و پێشهانەکان خوێندنەوەى وردى هەیە ،بەتایبەتى ئەو بابەتانەى کە پەیوەندییان بە دۆزى کوردەوە هەیە ، هەمیشە ئامادە بووە و تێکۆشاوە چونکە گەلى کورد بۆ سەرۆک بارزانى لە هەر پارچەیەکى کوردستان پڕبایەخە تا کورد بەمافەکانى خۆى بگات ، ستەمى لێ نەکرێت ، هەمیشەش بەرگرى لە کورد دەکات و سەرۆک بارزانى بە پەیامەکەى لە بارەى  کورردانى رۆژئاواى کوردستان و داهاتووى ئەو وڵاتە بەهەموو جیهانى پیشان دا کە کورد هەمیشە لەگەڵ چارەسەرى کێشانە و دەیەوێ بەمافەرەواکانى بگات .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP