دواین هەواڵ

ئێران و هەوڵی ئاژاوە لەسوریای دوای ئەسەد

‌نەوزاد هێتوتی

19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران بە ھەموو شێوەیەك ھەوڵی درووستكردنی شەری تایفی دەكات لە سووریا بە تایبەت لە نێوان پێكھاتەی عەلەوی و سوونەكان. دوای ئەوەی عەلی خامنەیی لە 23 دیسەمبری 2024 راگەیاند كە سوورییەكان ھیچیان نییە لە دەست بدەن و رۆژێك دێت دووبارە سووریا لە سەر دەستی گەنجەكانی ئەو ولاتە ئازاد دەكرێت. زۆری پێنەچوو خوپێشاندانەكان لە ناوچە عەلەوییەكان دەستی پێكردووە دژی دەسەلاتی ئیسلامییە سوونەكان. لە راستێدا ئێران و ھاوپەیمانەكانی زۆر ھەۆل دەدەن ئەو دەسەلاتەی لە دیمەشق ھەیە لاواز بكەن و سەقامگیر نەبێت. ئێران پیێوایە دەتوانێت سیناریووی عێراق لە سووریا دووبارە بكات. بەلام، ئێران بە ھەلەدا چووە و ھەرگێز ناتوانێت ئەو سیناریووە لە سووریا دووبارە بكات لە بەر زۆر فاكتەر:

یەكەم، سووریا زۆرینەی سوونەیە و عەلەوییەكان ناتوانن بەرامبەر زۆرینەی سوونە كارێكی مەزن بكەن یان ئەوەی شیعەكانی عێراق لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق دژی سوونەكان ئەنجامیاندا لە سووریا ئەنجام بدەن. دووەم، سوونە لە سووریا ھێز و دەسەلاتیان ھەیە و لە بەرامبەردا عەلەوییەكان ئەگەر چی تەنانەت ئەسەد نوێنەرایەتییشیان نەكرد بێت، بەلام دووران. ئێستا ھێز و دەسەلاتییان نییە و ناتوانن رووبەرووی سوننەكان ببنەوە. سێیەم، عەلەوییەكان دەرفەتێكی زێرینیان لە دەستدا كە نەیانتوانی بەرگیری لە ناوچەكانیان بكەن و بێ شەر رادەستی گروپە چەكدارە سوونەكانیان كرد. لە كاتێكدا دەرفەتێك ھەبووە ھاوشێوەی كوردەكان، عەلەوییەكانیش ھەرچی نەبێت بەرگیری لە ناوچەكانیان بكەن و رێگە نەدەن چەكدارەكان ناوچەكانیان كونترول بكەن. ئەمەیش رێگەی خوش دەكرد بۆ دابەشبوونی سووریا بە سەر سێ ناوچەدا.

بەلام عەلەوییەكان ئەو دەرفەتەیان لە دەستدا. ئێستا ئەنجامدانی خۆپێشاندان ھیچ دادیكیان نادات بەتایبەت بەرامبەر گروپە ئیسلامییە تووندرەوەكان. چوارەم، ئێران لەوانەیە بێر لەوەش بكات لە رێگەی گروپە میلیشیاكانی پروكسی خوییەوە لە عێراق ھانی ناسەقامگیر بدات لە سووریا بەلام دیسان پێناچێت ئەوە سەر بگرێت ھەر كارێكی لەو جورەش دەبێتە سەرەتاییەك بۆ ناسەقامگیر بوونی عێراق و دووبارە تووند بوونی ناكوكییە تایفییەكان لە عێراقدا. ئێران بەلە دەستدانی سووریا توشی ھیستریا بووە و نازانێت چی بكات بەتایبەت ھیلالە شیعەكەی تووشی دارمان بووە و كوریدورە خاكیەكەشی لە دەستداووە. بوویە ھەرچی لە دەست بێت دەریغی ناكات لە سووریا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP