دواین هەواڵ

ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌ پڕكێشه‌یه‌دا كورد وئاڵا و شوناسه‌كه‌ی پاراستووه‌ سه‌رۆك بارزانییه‌

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

6 رۆژ پێش ئێستا

كاتێك لاپەڕەكانی مێژووی خه‌بات و تێكوۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هەڵبدەینەوە. گه‌لی كورد هەر چارەنووسی وا بووە، بەردەوام دوژمن و نەیاری سەرسەختی بۆ دروست بووە، بە سوودوەرگرتن لە نانەوەی دووبەرەكی و ئاژاوە و ناتەبایی گورزی گەورەیان لە ئایندەی نەتەوەی كورد وەشاندووە. 

دابەشبكردنی نه‌ته‌وه‌یی كورد بە سەر چوار دەوڵەتی داگیركه‌ردا كە ماف و ئازادییەكانی گەلی كوردیان زەوت كردووە، وای كردووە هەمووی بە چاوێكی شەڕەنگێزی و پیلانگێڕییەوە بڕواننە هەرێمی كوردستان و خێروخۆشییان بۆ خەڵكەكەی نەوێت، بۆ ئەوەی گەلی كوردی ئەو پارچانەی دیكەی كوردستانیش ڕۆژێك لە ڕۆژان بیر لەوە نەكەنەوە، داوای مافی چارەی خۆنووسین و هیچ دەسەڵاتێكی نامەركەزی بكەن. نانەوەی دووبەرەكی و دروستكردنی فیتنە و ئاشووب بۆ لێدانی هزروباروه‌ری نیشتیمانپه‌وه‌ری و نەتەوەی كوردە.

هزری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری كە لە بیروباوه‌ری بارزان و مستەفا بارزانییەوە سەرچاوەی گرتووە و سەرۆك بارزانی درێژەپێدەر و هەڵگری ئەو بیروباوەڕە پیرۆزەیە، بووەتە ئیلهام بەخشی بڵاوكردنەوەی ڕۆحی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری لە ناو كورددا و بەم بیروباوه‌ره‌ گه‌لی كورد ڕووبەڕووی هەموو ئەو نەیار و دوژمنانە بووەتەوە.

ئه‌مه‌ ئه‌و ڕێباز و قوتابخانه‌ و كاروانه‌ خه‌باته‌ پڕشانازییه‌ی كه‌ سەرۆك بارزانی نوێنەرایەتیی دیموكراسییەت و ئازادیخوازی  لە تەواوی ناوچەكەدا دەكات. ئەوەی شوناس و مێژوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی  لەم ناوچە ئاڵۆز و پڕ لە كێشمەكێشە پاراستووه‌ هێشتووەتەوە، تەنیا بیروباوه‌ری  نەتەوەیی و خەباتی كورد بووە، كە سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە هەڵگری ئەو ئاڵا پیرۆزەیەتی. 

مێژووی گه‌واهیده‌ره‌ كه‌ قەوارەی كوردستان ڕووبەڕووی ئەو هەموو دوژمن و نەیار و كاڵفامانە بووەتەوە، كە دەیانەوێت بەهێزی زەبر و برسیكردن و بڕینی قووت و مووچەی خەڵك و خیانەتەكان بەو بیروباوەڕە پیرۆزە لە مێشكی نەوەكانمان دەربهێنن. به‌ڵام بینیمان كه‌ به‌شداری ملیۆنی گه‌لی كورد له‌هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2024  خه‌ونی نه‌زۆك و پیلان و ئامانجە ژێربەژێرە نایاساییەكانی دادگای فیدراڵی بە هەڵوەشانەوەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان و لابردنی كورسیی كۆتاكان و بەتاڵكردنی هەرێمی كوردستان لە كەلتوورێكی جوانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی، دوا زنجیرەی ئەو دژایەتیكردنە بوو، كە خۆشبەختانە گەلی كوردستان متمانە و وەفای دووبارە كردەوە بۆ سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بووە سەركەوتووی یەكەمی بێ ڕكابەری هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێنا. 

هه‌ر ئیراده‌ و باوه‌ری كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری سەرۆك بارزانی بوو كه‌  توانی بە زۆرینەی دەنگی كورد و كوردستانییان شەرعیەت بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان و ویستی نەتەوەكەی بگەڕێنێتەوە، ئەویش لە كات و ساتێكدا كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڵۆزی و پشێوییەكی زۆردا تێپەڕ دەبێت، كە هیچ كەس  بوێری  ئەوەی نییە لە بارودۆخێكی وادا هەڵبژاردن ئەنجام بدات. لە ئێستادا كوردستان نیمچە دەوڵەتێكی بەهێزە لە ناوچەكەدا و دۆست و دوژمن ددانی پێدا دەنێن و حیساباتی وردی بۆ دەكەن. 

ئەمجارە سەرۆك بارزانی نەك تەنیا بەڕێزان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و تێكۆشەرەكانی دیكەی جووڵاند بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان، بەڵكو زیاتر لە (812.794) دەنگ بە سەرۆك بارزانی دراوە. لە ئێستاشدا تەنیا فریادڕەسێك بۆ داهاتووی كورد هەبێت  ڕابه‌ری كورد سەرۆك مسعود بارزانییە كە هەموو پیلان ومەرام و هەوڵەكانی زیانگەیاندن بە نەتەوەی كوردی هەڵوەشاندووەتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP