دواین هەواڵ

ئایا كورد دەبێتە دراوسێ ئیسرائیل و ئوردن

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 2 هەفتە

تاكە رێگە كە كورد دەكرێت ببیتە داروسێ ئوردن و ئیسرائێل كونترول كردنی ئەو ناوچانەیە كە دەكەوێتەو چوارچێوەی خەرێتەیەی خوارەوە كە لە ئەبو كەمال دەستپێدەكات، دەكات بنكەی سەربازی ئەمریكی لە تەنەف- دواتریش درعا تا دەگاتە بەرزاییەكان جولان. ئەم شەریتەیە مەدواییەكی زۆر دریژە كە زیاتر 200 كیلومەتر دەبێت. كاتی خۆی لە 2009 ھەندێك لە ئەكادیمییەكان ئەم نەخشەیان بۆ بەرپرسانی ئەمریكا باسیان كردووە و پێیان وابوو كە ئەم نەخشەیە دەكرێت ناوچە كوردییەكان بە بنكەی سەربازی ئەمریكا لە تەنەف و دواتریش بە ناوچەكانی دورز لە باشوری سوریا تا دەگاتە بەرزیاییەكانی جولان سەر سنووری ئیسرائیل ببەسرێتەوە. ئەم زوونە ناویان لێنابووە زۆنی ئازادی یان زۆرنی پارێزراو. كەواتە ئەم ھێلە درێژە، كوردەكان، بەشێك لە ناوچە سوننەكان و درزەكان دەگرێتە خوو و بە تەواوەتی عێراق و ئێران و ھێلالە شیعەكەی لە سوریا و لوبنان جیادەكاتەوە و چیتر ئێران ناتوانێت لە رێگەی عێراقەوە چەك و تەقەمەنی بگوازێتەوە سوریا و لوبنان و ھەرەشە لە ئیسرائیل بكات. ئەم پرۆژەیە كە لە لەیان كۆمەلێك لە ئاكادیمییەكان پێشكەشرا بوو وەك چارەسەرێك بۆ دەورەدانی ئێران و گروپە میلیشیاكان تەنانەت. پرسیار ئەوەیە ئایا كورد دەتوانێت لە رووی سەربازییەوە ئەم پرۆژەیە بكاتە ئەمرع واقع؟ یان خود ئەمە پرۆژەیەكی گەورەیە و تەنیا دەۆلەتە زڵھێزەكان دەتوانن كار بۆ ئەم پرۆژەیە بكەن.

لەر راستیدا كورد ئەو توانایەی نییە بە تەنیا ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بكات لە لە رووی سەربازیییەوە ئەو تواناییەی نییە. چونكە ئەوەك ئاماژەمان پێكرد لە رووی سەربازییەوە كورد ئەو شیان و توانایەی نییە. ھەروەھا ئەو ناوچانەی خراونەتە ناو ئەو ھیلە تەنیا كورد نین یان ناوچەی كورد نشین نین بەڵكوو عەرەبی سوننە و دورزەكان لە خود دەگرێت و ھەر ھەولیك بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئەمانە رازی بكرێن یان پالپشتی ئەو پرۆژەیە بكەن. لە لایەكی تریشەوە، ئوردن باوەرناكەن قبول بكات كە بە تەواوەتی لە سوریا داببرێت چونكە لە رووی ئابورییەوە زیانی گەورە دەكات. بەھەمان ئاراستەش توركیا و گروپە چەكدارەكان كە ئێستا خەرێكە دیمەشق دەگرن ئاستەنگی ھەرە سەرەكی بەردەم پرۆژەیەكی لەو جورە دەبن.

كەواتە رێگەی جیبەجیكردنی ئەو پرۆژەیە دەبێت ئەو خالانە لە خوو بگرێت. یەكەم، ئیسرائیل لە رووی سەربازییەوە بە تەواوەتی پالپشتی ئەو پرۆژەیە بكات بەتایبەت لە بەرزاییەكانی جولان تا دەگاتە بنكەی سەربازی ئەمریكی لە تەنەف . دووەم، ئەمریكا كە ئەكتەریكی دیكەی ھەرە گرنگی ناوچەكەیە دەبێت لە رووی سەربازییەوە پاڵپشتی پرۆژەكە بكات بەتایبەت لە تەنەف تادەگاتە سەر سنوری عێراق لە دەروازەی سنووری ئەبوكەمال. سێیەم دەبێت ریككەوتن ھەبێت لە نێوان كورد و بەشیك لە عەشایرە سوونەكان و دورزەكان. چوارەم، دەبێت ئوردنیش لەم بارەییەوە قایك بكرێت.

بە كورتی من نالێیم ئەم پرژەیە مەحالە بەلام پێویسێتی بە پاڵپشتی سەربازی گەورەی ئیسرائیل و ئەمریكا ھەیە وبەبێ ئەو پالپشتییە كورد ناتوانێت ھیچ ھەنگاویك بھاوێژێت. ھەرچەندە زور گرنگە كورد ئەم پرۆژەیە لە گەل بەرپرسەكانی ئەمریكا و ئسیرائیل باس بكەن و تەنانەت لوبی بەھێزی بۆی بكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP