تاكوو ئێستا تڕەمپ دوو لێدوانی داووە سەبارەت قەیرانی سووریا و كەوتنی رژێمی ئەسەد. ئەوەی جێگەی تێبێنییە لێدوانەكانی مژاوێین و زۆر روون و دیار نین بەتایبەت سەبارەت پرسی كورد. ھەرچەندە دیسان دەلێم دیار نییە سیاسەتی تڕەمپ چی دەبێت بەرامبەر سووریا و پرسی مانەوە یان كشانەوەی ھێزەكانی. تەنانەت باوەر ناكەم بەدەر لە تڕەمیش كەس بزانێت سیاسەتەكەیی چی دەبێت.
تڕەمپ لە توێتێك لە 7یی دیسەمبەر 2024 باسی كەوتنی رژێمی ئەسەد كرد و راگەیاند كە سووریا دوستی ئەمریكا نییە و ئەمریكا ھیچ پەیوەندییەكی بەو شەرەوە نییە و ئەو شەرە شەری ئەمریكا نییە. ھەروەھا گوتی ھێزە ناكوكەكان خۆیان كێشەكان یەكلایی بكەنەوە نابێت تێوەبگڵێین. ھەروەھا لە 16 دیسەمبەر 2024 لە رێگەی کۆنفڕانسێكی رۆژنامەڤانییدا سەبارەت سیاسەتی ئەمریكا لە سووریا رایگەیاند كاتێك لە سالی 2019 بڕیاری كشانەوەمدا سەربازەكانمان لە ژێر ھەرەشەدا بوون لە نێوان دوو سوپایی زۆر بەھێزدا. بەلام پێیموانییە ئێستا سەربازانی ئەمریکا لە ژێر هەڕەشەدا بن. چونکە سوپایی سووریا چی دیکە لەو وڵاتەدا نەماوە ، ئەوەی ھەیە توركیا و گروپە چەكدارەكانن كە فەرمان لە توركیا وەردەگرن. ھەروەھا باسی ئەردۆغان كرد گوتی تورکیا ژیرانە دەجوڵێتەوە و ئەردۆغانیشکەسێکی زۆر ژیرە، هەروەها کەسێکی زۆر تووندیشە. ھەروەھا راگەیاند ئەردۆغانیش یەکێکە لەو کەسانەی کە بە باشی کارم لەگەڵیدا کردووە، ئەو هێزێکی سەرەکی لە سووریا هەیە و سوپایەکی زۆر بەهێزیشی بنیادناوە.
ئەگەر بە دوری لە ھەر دوو لێدوانەكە بروانێن دەردەكەوێت تاكوو ئێستا سیاسەتی ئیدارەی تڕەمپ بەرامبەر سووریا دیار نییە و سەختە پێشبینی ئەوە بكەین تڕەمپ چی بریارێك دەدات. بەتایبەت سەربارەت كشانەوەی ھێزەكانی. لەلایەك، جەخت لە سەر ئەوە دەكات نابێت ببێنە بەشێك لە مڵملانییەكانی سووریا و یان خود لە ململانیی سووریا تێوەبگڵێین. ئەمە خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەكە بەوەی تڕەمپ نییەتی ئەوەی نییە لە سووریا بمێنێت یان خود شەر لە پێناوی دووست و ھاوپەیمانەكانی بكات.
لەلایەكی تریشەوە كە لێدەپرسن ئایا لە سووریا دەكشێتەوە. ئەو باسی ئەوە دەكات جارێك بریاری داووە ھێزەكانی بكیشیەوە، چوونكە ھێزەكانی ئەمریكا لە ژیر ھەرەشەدا بوون. بەلام سەبارەت ئێستا لە بەر ئەوەی توركیا و ھاوپەیمانەكانی سووریان كونترۆل كردووە كەواتە ھێزەكانمان ھەرەشەیان لەسەر نییە.
لێرەدا دەكرێت ئەمە دیسان ئاماژەیەك بێت بەوەی دەتوانین لە گەل توركیا رێككەوتن بكەین و شەر روونەدات یان خود بە پێچەوانەوە ئەگەر شەریش رووبدات توركیا ئاگای لە ھێزەكانمان دەبێت و نابیتە مەترسی لەسەریان.
ئەوەی لە لێدوانەكەیدا زۆر جێگەی سەرنجە زۆر ستایشتی ئەردوغان دەكات و بە كەسێكی بەھێز دەناسێنێت و ھەروەھا سوپای توركیا بە سوپاییەكی بەھێز دەناسێنێت. لێرەدا ئەمە دیسان ئاماژەیەكە بۆ بەھێزی پەیوەندی تڕەمپ لە گەل توركیا وبەتایبەت لە گەل خودی ئەردوغان و دەكرێت ئەم پەیوەندییە لە سەر حسابی كوردەكان بێت. ئەوەی تاكوو ئێستا دیارە، ئەوەی كە تڕەمپ نەباسی كشانەوە دەكات نە باسی مانەوە دەكات واتە لەو بەینەدا ماوتەوە و ھەروەھا باسی ئەوەش ناكات ھاوپەیمانیان لە سوریا ھەیە دەبێت پارێزگارییان لێبكرێت.
لێرەدا، دوو خالی زۆر گرنگ ھەیە دەبێت رەچاوی بكەین: ئەگەر تڕەمپ وەكجاران بریاری شخسی بدات و گرنگی بە قسەكانی دەورووبەری نەدات ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا زۆر بەھێزە. بەلام ئەگەر بە دامەزراوەیی كار بكات و بە قسەی دەورووبەرووی بكات بەتایبەت راوێژكارەكانی، وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگێری و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەی و بووچونی ھەر دوو پارتی دیموكرات وكوماریی و تەنانەت دووستەكانی وەك ئێسرائیل ئەوا لە سووریا دەمێنێتەوە چونكە زۆربەیان لە گەل ئەوەدان ئەمریكا ھەم لە سووریا بمێنێت وھەم كوردەكان بپارێزێت