دواین هەواڵ

بۆچی ئەگەری لێدانی ئێران زور بەهێزە

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 2 هەفتە

یەکەم، لاواز بوونی حزبوڵڵا بوونە هۆکارێک ئیسڕائیل دەستکراوە بێت بۆ لێدانی ئێران. ئێران چێتر ناتوانێت حزبوڵڵا وەک کارتی ترساندن و هەڕەشە کردن بەکار بهێنێت دژی ئیسرائیل

دووەم، کەوتنی ئەسەد، زیانێکی یەکجار گەورەی بۆ ئێران و بەرەی موقاومە هەیە. لەلایەکی ئێران ناتوانێت چێترە ئەو ولاتە وەک بەرەی دووەم بەکاربهێنێت دژی ئیسرائیل. لەلایەکی تریشەوە هاوپەیمانەکانی ڕێڕەوێکی گەورەی و ستراتیجی خاکیان لە دەستداوە.

ئەمە بەدەر لەوەی بە لە ناوبردنی زوربەی توانایی سەربازی سوریا و سیستمی ئاسمانی سووری رێگە کراوەیە بۆ ئیسڕائیل بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگاتە ئێران

سێیەم، هەر دوو هێرشی راستەخوی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل دەرخست کە سیستمی مووشەکیەکەی بەرامبەر سیستمی ئاسمانی ئیسرائیل زور لاواز و بێ کارێگەرە و ناتوانێت بە سیستمی مووشەکی ئیسرائیل ببرێت

چوارەم، لە هێرشی دووەمی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ، هەموو سیستمی ئاسمانی ئەو ولاتە وێران بووە و ئیسرائیل دەتوانێت بە سەر ئاسمانی ئێرانەوە بێ هێچ کێشەیەک پیاسە بکات و هەر شوێنێکی بیەوێت بۆردومانی بکات

پێنجەم، دارمانی حەماس، لاواز بوونی حزبوڵڵا، کەوتنی ئەسەد و لاواز بوونی بەرەی موقاومە دەرفەتێکی زێڕینی داوتە ئیسڕائیل کە لە سالی 1979 و دوای هاتنی کوماری ئیسلامی بو سەر دەسەلات ئەم دەرفەتە بۆ ئیسڕائیل نەرەخساوە

شەشەم، ئێران بە لە دەستدانی هەموو کارەکانی تاکە رێگە ئەوەیە یان تەسلیمبوونی خوی ڕاگەیێنت یان دەبێت بە پەلە بچێت بو درووستکردنی بومبی ئەتومی . بەشێک چاودێران دەڵێن ئێران بەرەو ئەوە دەچێت هەنگاوی دووەم بهاوێزێت ئەمەیش وادەکات ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی زور بەهێز کردووە

هەفتەم، ترەمپ و نەتەنیاهو هاودەنگن لە سەر ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و هاودەنگن لەسەرئەوەی ئیستا دەرفەتە بو ئەوەی بە تەواوی هەڕەشەی ئێران لە کوڵ خویان بکەنەوە.

کەواتە بەهەر لایەکەوە لێکی بدەیتەوە دوای ئەسەد سەری ئێرانە و ئەگەری دارمانی سیستمی سیاسی لە ئێران زور بەهێزە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP